کۆمسیۆن: سبەینی 270 هەزار کەس لە هەرێم بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن
کوردستان 03:24 PM - 2025-11-08
میدیاکان
نەبەرد عومەر لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
سبەینێ9ی11ی2025، لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەنگدانی
تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێوەدەچێت و کۆمسیۆنیش ئاشکرای
دەکات: لە هەرێمی کوردستان 270 هەزار کەس بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن.
نەبەرد عومەر لێپرسراوی
دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی رۆژی
دەنگدانی تەواو کردووە و سەرجەم بنکەکانی دەنگدان ئامادە کراون.
لە بارەی ژمارەی دەنگدەرانی
رۆژی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، نەبەرد عومەر ئاشکرای کرد: لە هەرێمی
کوردستان 270 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر 204 بنکەی دەنگدان و
958 وێستگە دابەش کراون، کە رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پرسی
هەڵبژاردن چاودێری دەکەن.
راشیگەیاند: تاوەکو ئێستا 10 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان
وەرنەگرتووەتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بە زووترین کات سەردانی بنکەکان
بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان کە ژمارەیان 170 بنکەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەعات 7:00ی ئەم بەیانییە 8ی 11ی 2025
بانگەشەی هەڵبژاردنی تەواوی حزب و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق کۆتایی هات و سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و رۆژی 11ی 11ی
2025 دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عیراق بەڕێوەبچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

