زیاتر لە 7 هەزار و 700 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ پەرلەمانی عیراق
کوردستان 11:31 AM - 2025-11-09
ئاژانسەکان
ئەنجومەنی نوێنەران
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-11-2025 لەهەرێمی کوردستان و عیراق دەنگدانی تایبەت بۆ
خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، کە باڵاترین دەسەڵاتی
یاسادانان و چاودێریکردنە لە عیراق و رۆژی سێشەممەش پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت،
کە 7 هەزار و 743 کاندید کێبڕکێ دەکەن و 329 کاندید دەچنە پەرلەمان.
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە هەرێم و عیراق دەستیپێکرد و لە
هەرێمی کوردستان 270 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە بەسەر 204 بنکەی
دەنگدان و 958 وێستگە دابەش کراون، کە رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت
بە پرسی هەڵبژاردن چاودێری دەکەن، هاوکات لەهەموو عیراق ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت
ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 کەسە.
بۆ ئەم
هەڵبژاردنە لەسەرجەم حزب و لایەنەکانی هەرێم و عیراق ژمارەی کاندیدان 7 هەزار و
743 کاندیدە و لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 247 کاندیدیان ژنن و 5 هەزار و 496 کاندیدیشیان پیاون
لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا کەلە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنەکەی
بەڕێوەچوو، 329 کاندیدی حزب و لایەنەکان سەرکەوتن وبونە ئەندام و لە چوارچێوەی 25
لیژنەی هەمیشەیی و چەند لیژنەیەکەی لاوەکیدا کارەکانی ئەنجومەنەکەیان راپەڕاند.
رۆژی سێ شەمەش 11-11-2025 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت و ژمارەی دەنگدەرانی گشتی لەم
هەڵبژاردنە 20 ملیۆن و 63 هەزار و 733 کەسە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەرانسەری عیراق 29 ملیۆن و 262 هەزار و 588 دەنگدەر هەیە، بەڵام لەو ژمارەیە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس
هەڵگری کارتی بایۆمەترین و مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەکە هەیە واتە 73%ی کۆی
گشتی دەنگدەران.
هەروەها لە
تەواوی عیراق هەشت هەزار و 703 ناوەندی دەنگدان و 39 هەزار و 285 وێستگەی دەنگدانی
گشتی هەیە، لەهەمان کاتیشدا 809 ناوەندی دەنگدانی تایبەت و چوار هەزار و 501
وێستگەی دەنگدانی تایبەت هەیە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عیراق باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریکردنە، هەر چوار ساڵ جارێک بە ئازادی
و ڕاستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرانەوە هەڵدەبژێردرێت، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی وڵات و
نوێنەرایەتیکردنی هاووڵاتیان بە یاسادانان، کە هەر بەیاسا کاری دامودەزگاکانی دەوڵەت
رێکدەخات، پەسەندکردنی بودجەی گشتی ساڵانە، پەسەندکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان،
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چاودێریکردنی دەسەڵاتی
جێبەجێکردن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی بە یاساکان و بەدیهاتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

