یەكێتی لەسلێمانی و كەركوك و هەڵەبجەو راپەڕین و كۆیەو گەرمیان هێزی یەكەمە
کوردستان 07:27 PM - 2025-11-11
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی هات و بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەركەوتنی گەورەی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەدەسەتهێناوە، ئەمە جگە لەوەی لە پارێزگای كەركوك سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و لە زۆربەی ناوچە جێناكۆكەكانیش یەكێتی هێزی یەكەمە.
لە پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەكی بەرچاو دەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێش دەنگی لایەنەكانی دیكەوەیە و جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ لایەنەكاندا هەیە، هەربەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان یەكێتی لە گەرمیان دەنگێكی زۆری بەدەستهێناوە و ركابەری نییە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە جگە لەوەی هێزی یەكەمە، رێژەی دەنگەكانیشی بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە، هەروەها لەشاری كۆیە دەنگەكانی یەكێتی بەشێوەیەكی بەرچاو ركابەرەكانی جێهێشتووە و یەكەمی شارەكەیە، ئەمە جگە لەوەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەڤەری راپەڕین بێوێنەیە و یەكەمی حزبەكانە و جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا هەیە.
بەگشتی دەنگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناوچە جێناكۆكەكان بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و لە پارێزگای كەركوك یەكەمە و لەناو حزبە كوردستانییەكاندا ركابەری نییە، هەروەها لە خانەقین و خورماتوو دەنگەكانی یەكێتی هەڵكشاوە و لە خانەقین یەكەمە.
لە پارێزگای نەینەوا یەكێتی كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی (یەكێتی خەڵكی نەینەوا) بەشداری هەڵبژاردنی كردبوو، دەنگی زۆری بەدەستهێناوە و چاوەڕوان دەكرێت دەنگی زیاتریش بەدەستبهێنێت.
بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان، یەكێتی لە هەولێر هێزی دووەمە و دەنگەكانیشی لە هەڵكشاندایە، ئەمە جگە لەوەی لەبەشێك لە شارۆچكەكانی پارێزگای دهۆك یەكێتی هێزی دووەمە و دەنگی زۆری بەدەستهێناوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە زیاتر لە 150 كاندید لە هەشت پارێزگای عیراق بەشداری كرد و لەپارێزگای نەینەوا-ش لەچوارچێوەی یەكێتی خەڵكی نەینەوا-دا بە ژمارە 281 بەشداربوو كە 31 كاندیدی هەبوو.
رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەموو پارێزگاكانی عیراق ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 270 هەزار دەنگدەری لە هەرێم بوون، كە 809 بنكەیان بۆ ئامادەكرابوو، لە 4 هەزار و 501 وێستگەدا دەنگیاندا، هەروەها 26 هەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆ-ش مافی دەنگدانیان هەبوو كە 97 وێستگەیان لە 27 بنكەدا بۆ ئامادەكرابوو.
ئەمڕۆ 11ی11ی2025، سەعات 7:00ی سەرلەبەیانی، هەشت هەزار و 703 بنكەی دەنگدان كە لە 39 هەزار و 285 وێستگە پێكدێن بەڕوی دەنگدەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان كرانەوە، كە دەنگدەران لە كۆی حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

