کۆمسیۆن: ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت
کوردستان 09:13 AM - 2025-11-12
PUKMEDIA
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی 24 سەعات بەسەر پرۆسەکەدا، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رابگەیەنرێت، کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهاتووە.
نەبەرد عومەر سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند: دوای ئەوەی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی11ی2025 ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین.
رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەموو پارێزگاكانی عیراق ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 270 هەزار دەنگدەری لە هەرێم بوون، كە 809 بنكەیان بۆ ئامادەكرابوو، لە 4 هەزار و 501 وێستگەدا دەنگیاندا، هەروەها 26 هەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆ-ش مافی دەنگدانیان هەبوو كە 97 وێستگەیان لە 27 بنكەدا بۆ ئامادەكرابوو.
هاوکات دوێنێ 11ی11ی2025، سەعات 7:00ی سەرلەبەیانی، هەشت هەزار و 703 بنكەی دەنگدان كە لە 39 هەزار و 285 وێستگە پێكهاتبوون بەڕووی دەنگدەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان كرانەوە، كە دەنگدەران لە كۆی حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

