ڕفعەت عەبدوڵڵا: سلێمانی متمانەی بە یەکێتی هەیە و ئەرکمان سەنگینتر دەکات
کوردستان 12:38 PM - 2025-11-14
نوسینگەى رۆژنامەوانى ڕفعەت عەبدوڵڵا
ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە
پەیامێکیدا بۆ یادى 241 ساڵەى بونیادنانى سلێمانى رایگەیاند: (سلێمانی و یەکێتی)یش،
دوانەیەکی لێکدانەبەڕاون و نازی بەسەر هەمووان و بەتایبەتی (ی.ن.ک) هەیە و ئەرکمانە
لەسەر خزمەت و بوژانەوە و گەشانەوەی سورتربین و خزمەتکاری شارو خەڵکە میللەتپەروەرەکەی
بین، بۆیە هەمیشە سلێمانی متمانەی بەیەکێتی هەیە و ئەرکمان سەنگینتر دەکات.
دەقى پەیامەکە:
بەهەستێکی پڕ شانازی و شکۆوە ئەمڕۆ یادی 241 ساڵەی بونیادنانی سلێمانی،
پایتەختی میرنیشنی بابان و پایتەختی شۆڕشگێڕی و ڕۆشنبیری و داهێنانی کوردستان، دەکەینەوە
کەبووەتە ناسنامە و شوناسی ئیفتیخار و داهێنانی وڵاتەکەمان.
جوانترین پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکی سەربەرزی شارە حەیاتەکە دەکەین و
وەفاداریمان بۆ سەرجەم کەسایەتیە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و شاعیر و خانمە دەستڕەنگین
و سەنگینەکانی هەیە کە لە دروستبون و بەرەوپێشچونی سلێمانیدا ڕۆڵێکی شایانیان گێڕاوە.
سلێمانی لەمێژوی وڵاتەکەماندا بەتەنها شارێک نیە، بەڵکو بەخزمەت و
داهێنانی درەوشاوەی، بە قوربانی و خەبات و ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕی، بووەتە ناسنامەیەکی زیندووی نەتەوەکەمان.
(سلێمانی و یەکێتی)یش، دوانەیەکی لێکدانەبەڕاون
و نازی بەسەر هەمووان و بەتایبەتی (ی.ن.ک) هەیە و ئەرکمانە لەسەر خزمەت و بوژانەوە
و گەشانەوەی سورتربین و خزمەتکاری شارو خەڵکە میللەتپەروەرەکەی بین، بۆیە هەمیشە
سلێمانی متمانەی بەیەکێتی هەیە و ئەرکمان سەنگینتر دەکات.
پیرۆزە ساڵیادی سلێمانی هەڵمەت و قوربانی
پیرۆزە لەتەواوی خەڵکی شار
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

