28هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:40 AM - 2025-11-17
PUKMEDIA
وێنەیەکى فێستیڤاڵى رابردوى گەلاوێژ
رۆژى پێنجشەممە 20ى11ى2025 ، بۆ ماوەى سێ رۆژ 28هەمین
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت.
د.ئیبتیسام
ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی روناکبیری گەلاوێژ، بە وێبسایتى رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بۆ ماوەى
سێ رۆژ، لە شاری سلێمانی هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت و یەکەمین رۆژى سەعات 3 دەستپێدەکات.
ئاشکرایکرد: یەکەم
رۆژی فێستیڤاڵ ئاهەنگی دەستپێکە و چەندین بڕگەی موزیک و گۆرانی تێدا دەبێت و بە
بەشداری هونەرمەندان ناسری رەزازی و ئەیوب عەلییە، هەروەها هەر لەیەکەمین
رۆژی فێستیڤاڵدا چەندین بڕگەی هۆنراوە و خەڵات هەیە و لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵدا تەوەرێکمان تایبەتە بە 11توێژەر، کە
توێژینەوەی هەمەچەشن لەخۆ دەگرێت و توێژەرەکان لە نەتەوەی کورد و عەرەب و فارسن،
پاشان بەشداربوانی پیشبڕکێی هۆنراوە و چیرۆک بابەتەکانیان پێشکەش دەکەن، هاوکات تەوەرێکی دیکەی فێستیڤاڵ زیرەکی دەستکردە لە جیهانی روناکبیری و
رۆشنبیریدا بەگشتی.
د. ئیبتیسام
ئیسماعیل، ئەوەشى راگەیاند: لە رۆژی سێیەمی فێستیڤاڵدا کە 22ی
مانگی 11 دەکات، مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵە، کە خەڵاتەکان دابەشدەکرێت و چەند
بڕگەیەکی مۆزیک و گۆرانی و هۆنراوە خوێندنەوە لە خۆدەگرێت.
لە کۆتایدا د.ئیبتیسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی روناکبیری
گەلاوێژ، ئەوەشیروونکردەوە: هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵدا چەند چالاکیەکی دیکە
هەیە، کە یەکێکیان پێشانگای کتێبە، کە خانەی چاپ و بڵاوکراوەکانی کوردی و عەرەبی و
فارسین، کە کتێبی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تێدایە، هەروەها پێشانگایەکی
شێوەکاریمان بەناوی هەردوو هونەرمەندی شێوەکاری کۆچکردوی کورد "لالە عەبدە و قەرەنی
جەمیل" دەبێت و سێیەمین پێشانگامان بریتیە لە، پێشانگای کاری دەستی خانمانە،
هاتنیش بۆ هەمووانە.
فێستیڤاڵی گەلاوێژ ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەم لە لایەن بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت و ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی 1996 ھەتا ئێستا بێپچران بەردەوام بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

