بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
جیهان 11:27 AM - 2025-11-17
Bloomberg
کۆچبەران کەناڵی ئینگلیزی دەبڕن
بەئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی کۆچ و سنووردارکردنی لێکدانەوەی یاساکانی مافی مرۆڤ، حکومەتی بەریتانیا چاکسازییەکی بەرفراوانی لە سیستەمی پەنابەری وڵاتەکەی دەستپێکرد، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەش رایدەگەیەنێت: گۆڕانکارییەکان وادەکات دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە ئاسانتربێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی دێنە بەریتانیا.
شەبانە مەحمود وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: گۆڕانکارییەکان وادەکات دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە ئاسانتربێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی دێنە بەریتانیا.
راشیگەیاند: چاکسازییەکان لەسەر رێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بە تایبەتی ماددەکانی 3 و8ن، کە مامەڵەی نامرۆڤانە و مافی ژیانی خێزانیی دەپارێزن.
رێوشوێنە سەرەکییەکان بریتین لە:
1-تەسککردنەوەی پاراستنی ژیانی خێزان بەپێی ماددەی 8 بۆ کەسوکاری نزیک.
2-پێداچوونەوە بە ماددەی 3 بۆ ئەوەی روونببێتەوە، کە چ جۆرە ڕەفتارێک دەچێتە چوارچێوەی مامەڵەی نامرۆڤانە یاخود سوکایەتیپێکردن.
3- بەکاتی کردنی دۆخی پەنابەر، لەگەڵ پێداچوونەوەی بەردەوام.
4-درێژکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانی بۆ ئیقامەی هەمیشەیی تا 20 ساڵ.
5-سنووردارکردنی ژمارە و ماوەی تانەدان.
6-کەمکردنەوەی پاڵپشتی زۆرەملێ بۆ هەندێک پەناخواز.
7-پەلەکردن لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە بیانیانەی کە سزای تاوانیان بەسەردا سەپێنراوە.
لەبەرامبەریشدا، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رەخنەیان لە چاکسازییەکان گرتووە و هۆشداریشیان داوە، کە چاکسازییەکان رێگە لە ئازادی ئەو کەسانە دەگرێت کە بەهۆی بارودۆخێکی نەخوازراوەوە وڵاتانی خۆیان بەجێهێشتووە.
سایل رینۆڵدز بەرپرسی بەشی داکۆکیکردن لە پەنابەران لەڕێکخراوی Freedom from Torture بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە: پەیڕەوکردنی ئەم چاکسازییانە بەرامبەر بە پەنابەران، دووبارە دەیانخاتەوە ئەو دۆخە مەترسیدارەی کە لێی هەڵهاتوون، ئێمە وڵاتێکی لەو جۆرە نین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رێژەی کۆچکردن و پەڕینەوە بە بەلەمی بچووک لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بەرزبووەتەوە و ئەمەش نیگەرانیی خەڵکی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە، هاوکات حکومەتی بەریتانیا جەختی لەوەکردووەتەوە، بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

