جەمیل رەنجبەر.. ئەستێرە گەشەکەی شیعر و شۆڕش
کوردستان 10:18 AM - 2025-11-18
PUKMEDIA
شەهید جەمیل رەنجبەر
شاعیر و پێشمەرگە جەمیل
رەنجبەر 45 ساڵ بەر لەئێستا و لە 18ی تشرینی
دووەمی 1980 لەنزیك گوندی پیرانە رەشی پشدەرە رەقەی چیای كێوەڕەش بەشەستیری كۆپتەرەكانی
بەعس شەهید بوو.
ژیاننامە:
جەمیل رەنجبەر شاعیرێكی بوێرو شۆڕشگێڕی كوردستان بوو هەموو
ژیانی بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتمانەكەی
تەرخان كرد و دواجاریش لەسەنگەری
بەرگری وڵات-دا بەشەستیری كۆپتەرەكانی بەعس شەهید كرا.
جەمیل ساڵح عەزیز كە بەجەمیل رەنجبەر ناسراوە ساڵی 1947
لەگوندی گۆمەگروی سەربەشارۆچكەی قوشتەپە لەدایك بووە.
لەساڵی 1957 لەگەڵ خانەوادەكەیان چوونەتە ناوشاری هەولێر.
رەنجبەر قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووەو بووە بەمامۆستا.
لەناوەڕاستی شەستەكانەوە تێكەڵاوی ژیانی سیاسی بووە و سەرەتا لە یەكێتی
قوتابیانی كوردستانەوە دەستی پێكردووە و دواتر لەناو
ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان خەباتی كردووە و ساڵی 1974
بووە بەپێشمەرگە.
لەسەرەتای دامەزراندنی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە پەیوەندی
بەو رێكخراوەوە كردووە و بەهۆی تێكۆشانی
سیاسییەوە تووشی چەرمەسەری زۆر بووە و چەند جارێك لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی رژێمی
بەعسەوە دەستگیر كراوەو دواجار لەساڵی 1979 بەلێبوردنی گشتی ئازاد كراوەو هەمان
ساڵ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كردووەو یەكێك لەكادیرە پێشكەتوو و هۆشیارو
چالاكەكان بووەو بەرپرسی رێكخستنەكانی ناوچەی هەولێری یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بووە.
بێ لەخەباتی سیاسی و پێشمەرگانە،
رەنجبەر لەسەرەتای شەستەكانەوە خولیای جیهانی ئەدەب و شیعر بووەو خاوەنی چەند بەرهەمێكی
ناوازەیە، زۆربەی شیعرەكانی رەنجبەر دەچنە خانەی ئەدەبی بەرگرییەوە كە لەزیندانی ئەبو
غرێب و چیاكانی كوردستانەوە بۆ بەرگری لە خاكو نیشتمان و جۆشدانی خەباتی سیاسی
و پێشمەرگانە نوسیونی.
رەنجبەر ساڵی 1968 یەكەم دیوانە شیعری خۆی بەناوی( رازو
سكاڵا) بەچاپ گەیاند.
لەدوای شەهید بونیشی،
یەكێتی نوسەرانی كوردستان لەساڵی 1981 لەشاخ نامیلكهیهكیان بەناوی (روبارێكی
خوێناوی) بەچاپ گەیاند.
لەدوای راپەرینیش
خێزانهكهی هەموو شیعرەكانی لەدووتوێی دیوانێكدا چاپكرد و مامۆستا جهوههر
كرمانجیش چاپی دووهمی كردهوه.
درودی رێزو وەفا و ئەمەكرداری بۆ گیانی پاك و پیرۆزی رەنجبەری
مامۆستا و پێشمەرگە و شاعیری شەهید.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

