سبەینێ 28هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:53 AM - 2025-11-19
PUKMEDIA
وێنەیەکى فێستیڤاڵى رابردووى گەلاوێژ
سبەینێ پێنجشەممە 20ى11ى2025 ، 28هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە
سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە بۆ
ماوەى سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و د.ئیبتیسام ئیسماعیل سەرۆکی بنکەی روناکبیری
گەلاوێژ، بە وێبسایتى رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA
راگەیاند:
یەکەم رۆژی فێستیڤاڵ ئاهەنگی دەستپێکە و چەندین بڕگەی موزیک و گۆرانی تێدا دەبێت و
بە بەشداری هونەرمەندان ناسری رەزازی و ئەیوب عەلییە، هەروەها هەر لەیەکەمین رۆژی
فێستیڤاڵدا چەندین بڕگەی هۆنراوە و خەڵات هەیە و لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵدا
تەوەرێکمان تایبەتە بە 11توێژەر، کە توێژینەوەی هەمەچەشن لەخۆ دەگرێت و توێژەرەکان
لە نەتەوەی کورد و عەرەب و فارسن، پاشان بەشداربوانی پیشبڕکێی هۆنراوە و چیرۆک
بابەتەکانیان پێشکەش دەکەن، هاوکات تەوەرێکی دیکەی فێستیڤاڵ زیرەکی دەستکردە
لە جیهانی روناکبیری و رۆشنبیریدا بەگشتی.
ئەوەشى
روونکردەوە: هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵدا چەند چالاکیەکی دیکە هەیە، کە یەکێکیان
پێشانگای کتێبە، کە خانەی چاپ و بڵاوکراوەکانی کوردی و عەرەبی و فارسین، کە کتێبی
کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تێدایە، هەروەها پێشانگایەکی شێوەکاریمان بەناوی هەردوو
هونەرمەندی شێوەکاری کۆچکردوی کورد "لالە عەبدە و قەرەنی جەمیل" دەبێت.
فێستیڤاڵی
گەلاوێژ ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەم لە لایەن بنکەی رووناکبیریی
گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت و ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی 1996 ھەتا ئێستا بێپچڕان
بەردەوام بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

