گەلاوێژ تا ساڵێکی دیکە ئاوا دەبێت
کوردستان 09:05 AM - 2025-11-22
PUKMEDIA
وێنەیەکى رۆژانى رابردووى فێستیڤاڵى گەلاوێژ
ئەمڕۆ شەممە
22ى11ى2025 کۆتا رۆژى 28هەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى گەلاوێژ دەبێت.
رۆژانی
20-22ی11ی2025 بە دروشمی"با داهێنانەکان لە پێناو جوانی و بەها مرۆییەکاندا
بن"، بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆی ساز
کرد و چەندین تەوەری گرنگ لەسەر پرسەکانی ئەم سەردەمە لەخۆدەگرێت، کە ئەمڕۆش سێیەمین و کۆتا رۆژى فێستیڤاڵە.
چالاکییەکانى ئەمڕۆى فێستیڤاڵ:
کات:9:30-
11:15 سەرلەبەیانی
کۆڕگێڕ:
د. محەمەد تاتانی، زیندووکردنەوەی کەسایەتی نەتەوەیی لەرێگەی رۆمانی
بایۆگرافییەوە، رۆمانی( ئەو هاوارەی نەبیسترا)ی – ئارام محەمەد بە نموونە- د.
دیلان سەلام حەمەفەرەج- هەڵەبجە.
هۆرە لە رووی
بنیادی موزیکی و مێژوویەوە- سەرکەوت بورهان- ڕانیە
ئیستاتیکای
مردن لە دیوانی( رەنگدان)ی شێرکۆ بێکەسدا- توانا نەوشیروان محەمەد- زەڕایەن.
پێوانەکردنی
تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو- محەمەد خدر قادر- سۆران
لێکۆڵینەوەی
دەقئاوێزانی بەرهەمەکانی( پیت مۆندریان)ی نیگارکێش لەسەر بنەمای تیۆریای
ترانستێکستوالیتی ژیرارد ژێنێت- کۆسار رەشید ئەمین- سلێمانی
ژنێن
کوردیێن ماڵباتا میرێن میرگەها بەهدینان- هێرش کەمال ڕێکانی- دهۆک.
لێکۆڵینەوە
لە توخمە گرۆتێسکییەکان وەک هێمای بەرخۆدان لە چێشتی مجێوری هەژاردا- رەشید
ئەحمەدی فەر، ناهید نووربەخش- سنە.
لە
هەڵهاتنەوە بۆ شەهیدبوون، ئاڵەنگاریی شوناس لە ڕۆمانی( ڕێبوارێکی سەرگەردان)دا
مەحمود عەبدولکەریم باجەلان- عەربەت.
کات:11:30
-12:00ی نیوەڕۆ، مەراسیمی
ئیمزاکردنی چەند کتێبێک
ئەفسانەی
زیرەکی دەستکرد- ئیهاب عەنان
ئەدەبی
پۆرترێتی و فۆتۆیی، ئەدەبی میتافیزیکی- سالار حسێن کەریم- چاپکراوی بنکەی
رووناکبیریی گەلاوێژ.
ئەستێرەی
ناوخۆیی- وەرگێڕانی: محێدین مەحمود- چاپکراوی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ.
مەراسیمی
کۆتایی فێستیڤاڵ - کات: 3:00ی پاشنیوەڕۆ
خوێندنەوەی
چەند دەقێکی شیعری شاعیری گەورە( شێرکۆ بێکەس) لەلایەن هەڵۆ بێکەس.
پێشکەشکردنی
تابلۆیەکی هونەریی لەلایەن تیپی هونەری میللی سلێمانی
وتاری کۆتایی
فێستیڤاڵ لەلایەن سەرۆکی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ (د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر)
رێزلێنانی چەند
شوێن و لایەنێک کە هاوکاری فێستیڤاڵ بوون.
وتاری
لیژنەکانی هەڵسەنگاندن بۆ هەرسێ بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ( لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر).
مەراسیمی
دابەشکردنی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمی لێکۆڵینەوە و چیرۆک و شیعری
بیستوهەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ.
بنکەی
رووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی 1996 لە شاری سلێمانی دامەزراوە، رێکخراوێکی
رووناکبیریی گشتییە بایەخ بە ئەدەب و فیکر و کولتوری رۆشنگەری دەدات.
ناوی گەلاوێژ
وەک رێزلێنان و پێزانینێک بۆ مامۆستای روناکبیر ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە، کە لە
ساڵانی 1939-1949 گۆڤاری گەلاوێژی لە شاری بەغداد دەرکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

