یه‌كێتی پشتیوانی له‌پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌كات
کوردستان 12:16 PM - 2025-11-22
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی براوه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له‌پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌كات، به‌ڵام بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌ت مه‌رجی هه‌یه و مه‌رجه‌كانیشی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه.
سه‌رۆك بافڵ: حكومه‌ت ده‌بێت خزمه‌تكار بێت
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی و ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، یه‌كێتی رێگه‌نادات وه‌ك رابردوو حكومه‌تێكی جیاكارو بهئهجهندای حزبی له‌هه‌رێم كاربكات و دروست ببێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانی له‌پێكهێنانی حكومه‌تی خه‌ڵك ده‌كات و ده‌بێت حكومه‌ت خزمه‌تكاری خه‌ڵك بێت.
یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم مه‌رجی هه‌یه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه سیاسه‌تێكی روونی هه‌یه و له‌گه‌ڵ پیكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه مه‌رجی هه‌یه و رێگه‌نادات حكومه‌تێك دروستببێت هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی پێشوو كار بكات.
خدر مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونه و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تداین له‌هه‌رێم به‌زوویی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا كۆك نابین كه له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه نه‌بێت و بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات و هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی پێشوو كار بكات.
راشیگه‌یاند: ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌دا له‌سنووری هه‌ولێر و دهۆك كرانه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه بهحزبیی كران و هیچ پرۆژه‌یه‌كیش له‌پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی نه‌كرانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌و جیاكارییه‌یه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له كابینه‌كه‌یدا كردوویه‌تی و رووی راسته‌قینه‌ی جیاكارییهكانیان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بوو.
یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر زامنكردنی مووچه ده‌كاته‌وه
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، داواكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ئه‌وه‌یه پێكهێنانێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ژیان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت پرسی مووچه.
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جه‌خت له‌و ده‌ستووره ده‌كاته‌وه كه به‌خوێنی رۆڵه‌كانمان به‌رهه‌مهاتووه‌و مادده‌كانی تێدا جێگیركراوه، داواشده‌كات له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌تی نوێی عیراق پێكبهێنرێت، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور مسۆگه‌ربكرێن.
راشیگه‌یاند: پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق پێویستی به‌رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه و پێویسته هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عیراق رۆڵی باڵایان هه‌بێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا، هه‌ربۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ شیعه و سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ كورد كه پشكی یه‌كێتییه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ سوننه داندراون، هاوكات داواكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ئه‌وه‌یه پێكهێنانێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ژیان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت پرسی مووچه، چونكه نامانه‌وێت كێشه‌كانی پێشوو دووباره ببێته‌وه لهوچوارچێوهیشدا هه‌ر رێككه‌وتنێكیش خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی هه‌رێم بكات یه‌كێتی پشتگیری ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵه‌كانی بۆ پته‌وكردنی هاوبه‌شی راسته‌قینه و رێگریكردن له تاكڕه‌وی له‌عیراق و هه‌رێم چڕكردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك پرسی هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌ڕوانگه‌ی یه‌كێتییه‌وه ته‌نها خۆی له‌به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت و دابه‌شكردنی پۆست‌دا نابینێته‌وه، به‌ڵكو خۆی له‌بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان و رۆڵبینین له‌نه‌خشه‌ی سیاسی و حوكمڕانی وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه، كه لای یه‌كێتی پرسی مووچه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كاندایه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

