خەڵاتەکانی 28ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دابەشکران
کوردستان 04:34 PM - 2025-11-22
PUKMEDIA
بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ
ئەمڕۆ 22ی 11ی 2025، بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بە
دروشمی"با داهێنانەكان لە پێناو جوانی و بەها مرۆییەكاندا بن، دوای سێ رۆژ لە
بەردەوام بوونی کۆتایی هات و خەڵاتەکانیش لە بوارە جیاوازەکان پێشکەشکرا.
سەرەتا خەڵاتی بەشداری بە سەرجەم بەشداربووانی بوارەکان بەخشرا، کە خەڵاتی
رێزلێنان بۆ بواری لێکۆڵینەوە بەم
بەشداربووانە بەخشرا: د. دیلان سەلام حەمە فەرەج،سەرکەوت بورهان، توانا نەوشیروان
محەمەد، محەمەد خدر قادر، د. کۆسار رەشید ئەمین، هێرش کەمال رێکانی، رەشید ئەحمەدی
فەر و ناهید نوربەش، مەحمود عەبدولکەریم باجەلان.
هاوکات، خەڵاتی رێزلێنان بۆ بەشدار بووانی چیرۆک
درا بە کازیوە محەمەد رەسوڵ، نیما حوسەینی، هێمن حەمەتۆفیق، زایر زەنگەنە، زانا واحید
رەمەزان، عەلی حەسەن، جەلال ئەلیاسی.
هەروەها بەشداربووانی شیعریش خەڵاتی رێزلێنانیان
پێبەخشرا کە پیکهاتبوون لە: هەڵۆ محەمەد عەلی، ئازاد بەهین، هاودەنگ سەباح، میران
سەعدوڵڵا، نیاز حەمەد رەشید، شلێر ئارۆشە، گرین نازی عەبدولباقی، گوڵاڵە درودیان، روزار
ئەحمەد، ئارام عەبدولعەزیز، سەلمان خودا مورادی، سەلام خەلیفە.
خەڵاتی رێزلێنان بۆ هاوکارانی فێستیڤاڵیش
پێشکەشی دەزگای میدیایی کوردسات، کوردستانی نوێ، گەلی کوردسان، بنەماڵەی هونەرمەند
لالە عەبدە، بنەماڵەی قەرەنی جەمیل کرا.
پەیوەست بە خەڵاتی براوانی فێستیڤاڵیش، ئەوا
بۆ بواری لێکۆڵینەوە خەڵاتی یەکەم درا بە هێرش کەمال رێکانی، هەروەها خەڵاتی
یەکەمی چیرۆک: زانا واحید رەمەزان و خەڵاتی یەکەمی شیعریش پێشکەش بە گرین نازی
باقی کرا.
دەربارەی خەڵاتەکانی دیکەش بەم شێوەیە بوو:
خەڵاتەکانی لێکۆڵینەوە:
خەڵاتی سێیەم: هۆرە
لە رووی بنیادی موزیكی و مێژوویەوە- سەركەوت بورهان- ڕانیە .
خەڵاتی دووەم: لێكۆڵینەوە
لە توخمە گرۆتێسكییەكان وەك هێمای بەرخۆدان لە چێشتی مجێوری هەژاردا- رەشید
ئەحمەدی فەر، ناهید نووربەخش- سنە.
خەڵاتی یەکەم: لێكۆڵینەوەی
دەقئاوێزانی بەرهەمەكانی( پیت مۆندریان)ی نیگاركێش لەسەر بنەمای تیۆریای
ترانستێكستوالیتی ژیرارد ژێنێت- كۆسار رەشید ئەمین- سلێمانی
خەڵاتەکانی چیرۆک:
خەڵاتی سێیەم: چیرۆکی من
كاتژمێرەكەی مەچەكی بووم- كازیوە محەمەد رەسوڵ- سلێمانی
خەڵاتی دووەم: چیرۆکی لە پەنجەرەی پەنابەرێكەوە- جەلال
ئەلیاسی- سوید
خەڵاتی یەکەم: چیرۆکی لە تیلماسكی شكاوی پەنجەرەیەكەوە- زایەر زەنگەنە- سلێمانی
خەڵاتەکانی شیعر:
خەڵاتی یەکەم: بای پۆڵار- میران سەعدوڵڵا
خەڵاتی دووەم: سی ساڵان- گوڵاڵە درودیان
خەڵاتی سێیەم: تا خوار بەدوریدا دێمە شیعر-
ئارام عەبدولعەزیز.
بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ لە ساڵی 1996 لە شاری سلێمانی دامەزراوە،
رێكخراوێكی رووناكبیریی گشتییە بایەخ بە ئەدەب و فیكر و كولتوری رۆشنگەری دەدات و ساڵانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی تایبەت بەخۆی دەکاتەوە،
هەروەها ناوی گەلاوێژ وەك رێزلێنان و پێزانینێك بۆ
مامۆستای روناكبیر ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە، كە لە ساڵانی 1939-1949 گۆڤاری
گەلاوێژی لە شاری بەغداد دەركردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

