مووچهخۆرانی ههرێم لهچاوهڕوانی دابهشكردنی مووچهی مانگی ئهیلولدان
کوردستان 10:38 AM - 2025-11-23
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی و راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی رەوانەی بەغداد كرد، چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراقیش پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئەیلول بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم .
ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەخۆرانی عیراق مووچەی مانگەكانی 9 و 10 شیان وەرگرتووەو وابڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 11 یان پێبدرێت، بەڵام لەهەرێم چاوەڕوانییەكان بۆ مووچەی مانگی نۆ_یە، بەو پێیەش تائێستا مووچەی دوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێم بەنادیاریی ماوەتەوە.
لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی خەرجی و داهاتەكانی مانگی ئەیلوول و بڕی ( 120،000،000،000 ) سەدو بیست ملیار دیناری وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول بۆ بەغداد نارد.
لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: پاش ناردنی 120 ملیار دینارەكە، چاوەڕوان دەكەین وەزارەتی دارایی عیراق، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 9 بۆ هەرێم بنێرێت.
راشیگەیاند: بەناردنی مووچە لەبەغدادەوە راستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلول بڵاودەكاتەوەو لەماوەی چەند رۆژێكدا تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەردەگرن.
لەساڵی 2024 دا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 12 یان فەوتاو هەتا ئێستاش ئەو مووچەیەیان بەنادیاری ماوەتەوە، بەو پێیەش واچاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەمساڵی 2025_یش مووچەخۆرانی هەرێم دوو مووچەیان پێنەدرێت و تائێستا چارەنوسی ئەو دوو مووچەیە بەنادیاریی ماوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

