کریستینا کۆیڤونێن لەبارەی نوێترین کتێبی بۆ PUKMEDIA دەدوێت
جیهان 12:22 PM - 2025-11-24
PUKMEDIA
کریستینا کۆیڤونێن
توێژەر و هاونووسەری کتێبی "کارەساتی کاکەیی لە ناوچە جێناکۆکەکانی عیراق
رایدەگەیەنێت: کاکەییەکان رووبەڕووی پەراوێزخستنی سیاسی بوونەتەوە و تێڕوانینێکی هەڵە
لەسەر باوەڕەکەیان درووستبووە.
لهچاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ
وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA کریستینا کۆیڤونێن توێژەر و هاونووسەری کتێبی "کارەساتی کاکەیی لە ناوچە جێناکۆکەکانی عیراق بەپشتبەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل رایگهیاند: کاکەییەکان
دووچاری "پاکتاوکردنی نەتەوەیی" بوونەتەوە و داوا لە هەرێمی کوردستان و
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە دان بە قورسایی دۆخەکەدا بنێن و پشتگیری لە هەوڵەکان
بکەن بۆ پاراستنی یەکێک لە کۆنترین پێکهاتەکانی کوردستان.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
*چی وای لێکردی لەسەر کاکەییەکان بنووسیت؟
کریستینا: لەگەڵ حسێن تاڵەبانی دەستم بە نووسینی کتێبی "کارەساتی کاکەیی لە ناوچە جێناکۆکەکانی عیراق" کرد، کەبیرۆکەکە هی ئەو بوو چونکە لە کوردستان دەژی و لەبارەی چۆڵکردنی گوندی کاکەییەکان لە پارێزگای کەرکوکی دەزانی.
*ئەو ئاستەنگانە چین کە کاکەییەکان ئەمڕۆ
رووبەڕووی دەبنەوە؟
-
کریستینا: کاکەییەکان دابەش بوون بەسەر چەندین ناوچەدا، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
و ناوچە جێناکۆکەکان لە عیراق و ئێران و وڵاتانی دیکە، ئەوان بە تەنها لەگەڵ کێشەکانی
رۆژانەدا دەجەنگن،کاکەییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان نییە بۆ داوای مافەکانیان،
بەڵکو بوونەتە ئامانجێک بۆ ستەم و کاڵبوونەوەی ناسنامەیان.
*ئایا هیچ تێنەگەیشتنێکی باو هەیە سەبارەت
بە کاکەیەکان کە لە کاتی لێکۆڵینەوەکەتدا دۆزیوتەتەوە؟
-
کریستینا: خەڵک زۆر کەم لەبارەی ئایینی کاکاییەوە دەزانن، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس
وەک شتێکی نهێنی لێی بڕوانن، ئەمەش بووەتە هۆی درووستبوونی رەخنە لە کاکەییەکان و
هیوادارم بیر لەوە بکەنەوە کە زیاتر لەبارەی باوەڕەکەیانەوە بڵێن- بە شێوەیەکی ئاسایی،
بەبێ ئەوەی هیچ نهێنیەکی پیرۆز ئاشکرا بکەن، لە مێژوودا کاکەییەکان لە خەمی ئاسایشی
خۆیاندا بوون، بەڵام ئێستا لەناو هەرێمی کوردستاندا سەلامەتن.
*چۆن سیاسەت لە ناوچە جێناکۆکەکان کاریگەری
لەسەر کاکەییەکان هەیە؟
-
کریستینا: بەداخەوە زێدی کاکەییەکان لە سنووری نێوان خاکی کورد و عەرەبدا هەڵکەوتووە،
ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی کە وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت زلهێزە جیهانییەکانیش
بۆ لای خۆی رادەکێشێت.
*ئەو پەیامە چیین کە دەتەوێت لە کتێبەکەتەوە
خەڵک پێی بگات؟
-
کریستینا: پاکتاوی نەتەوەیی بە شێوازێکی بێدەنگ لە خاکی کاکەییەکان بەڕێوەدەچێت، کەلتوور
و مێژووی کۆنی کورد لە مەترسیی نەمانی هەتا هەتاییدایە.
* لەکاتی ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیەدا گەورەترین
ئاستەنگەکان چی بوون کە تووشیان بوویت؟
-
کریستینا: کۆمەڵگەی کاکەیی دابەش بووە و ئەمەش یارمەتی ستەمکارەکانیان دەدات کۆنترۆڵیان
بکەن، هەروەها سەرم سوڕما کە بینیم کوردە موسڵمانەکان چەند بەگومانن لە کاکەییەکان،
ئایینیان جیاوازە بەڵام هەموویان بە زمانی کوردی قسە دەکەن و یەک نەریتی کەلتوورییان
هەیە، کاکەییەکان هەروەک ئێزدیش هەڵگری مێژوو و میراتی کوردن لە سەردەمی دێرینی پێش
ئیسلامەوە. هیوادارم کوردانی موسڵمان رێز لەوە بگرن و ئەو چانسە بەکاربهێنن بۆ وەرگرتنی
زانیاری لەسەر مێژووی خۆیان.
*پێویستە لەڕووی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە
چی بکرێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی کاکەییەکان؟
-
کریستینا: لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی گوندی کاکەییەکان هیچنەکراوە،
کە لە دوای هێرشەکانی داعشەوە بەردەوامە، بەتایبەتی لە قەزای داقوق، راگواستنی کاکەییەکان
بەقەد ئێزیدییەکان سەرنجی نەچووەتە سەر و میدیا نێودەوڵەتییەکان تا رادەیەکی زۆر
چاوپۆشی لە دۆخی نالەباری ئەوان دەکەن، بەڵام دەبێت کاکەییەکان خۆیان رۆڵێکی
چالاکانە بگێڕن، لەگەڵ زۆری ململانێکان لە سەرانسەری جیهاندا، کاکەییەکان ناتوانن
پشت بە رۆژنامەنووسانی بیانی ببەستن بۆ ئەوەی بە دەستپێشخەری خۆیان بەدواداچوون بۆ
دۆخی کاکەییەکان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
07:58 PM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-08-14 -
تووشبونێک بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم دەستنیشانکرا
10:32 PM - 2026-08-13
ئەمانەش ببینە
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
09:32 AM - 2026-08-14
سێ بڕیار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرچوو
08:55 PM - 2026-08-13
پەرلەمانتارێکی یەکێتی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابیندەکات
05:48 PM - 2026-08-13
دەست بەڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت
02:27 PM - 2026-08-13
زۆرترین خوێنراو
-
یادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گەر عەزیر
بیروڕا 09:00 PM - 2026-08-14 -
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
ی ن ک 08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
جیهان 07:58 PM - 2026-08-14 -
لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
عیراق 04:30 PM - 2026-08-14 -
بە کاڵاکردنی مرۆڤ لە میدیادا
بیروڕا 03:03 PM - 2026-08-14 -
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
عیراق 09:32 AM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
کوردستان 08:55 AM - 2026-08-14



.png)



دابەزێنە

