بۆ داهاتووی عیراق شیعه‌و سوننه یه‌كده‌نگن و كوردیش په‌رته‌وازه‌یه
کوردستان 04:12 PM - 2025-11-24
PUKMEDIA
نەخشە و ئاڵای عیراق
له‌عیراق سه‌رجه‌م لایه‌نە شیعه‌كان یه‌كده‌گرن له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی پێكده‌هێنن بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێی عیراق و سوننه‌كانیش ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانیان پێكهێنا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌تا ئێستا لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌و حكومه‌ته یه‌كگرتوو نین و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه جه‌خت لهیهكگرتوویی و به‌هێزی كورد ده‌كاته‌وه له‌عیراق.
قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی بۆ گفتوگۆ ئاماده‌یه
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، رایگه‌یاند: بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق پێویستمان بهگفتوگۆیه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌شدار بن هه‌تا بتوانین خزمه‌تكارێكی باشی خه‌ڵك بین، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به یه‌كگرتووی هه‌یه و یه‌كێتیش هه‌میشه بۆ گفتوگۆ ئاماده‌یه.
پیره: لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتووی بچنه به‌غداد
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مافی خۆیان چاوه‌ڕوانیان له لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌یه كه به‌یه‌كگرتووی بچنه به‌غداد و گرنگه كورد به یه‌ك پاكێج داوای مافه‌كانی له‌عیراق بكات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه سه‌ركردایه‌تی كورد به دوو به‌ش كه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو لایه‌نه‌كان و دووه‌میش له‌سه‌ر ئاستی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا دروستبێت و به‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتووی بچنه به‌غداد.
وتیشی: گرنگه كورد به یه‌ك پاكێج داوای مافه‌كانی له‌عیراق بكات، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه یاساكان به‌تایبه‌ت یاسای بودجه‌و پشكی كورد له‌بودجه جێگیر بكه‌ن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و وارسی شه‌هیدان و خوێندن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان بده‌ن، چونكه دواجار به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین له به‌غداد به‌هێز تربین.
یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی كورد بووه له‌به‌غداد
یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی كورد بووه له‌عیراق و به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه جێناكۆكییه‌كان، به‌ڵام یهكنهگرتووی كورد هه‌میشه زیانی به‌ئه‌و ناوچانه گه‌یاندوه.
د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا یاریده‌ده‌ری لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق جموجوڵی سیاسی‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌ش له‌حكومه‌تی داهاتوو بۆ خۆیان بپچڕن، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه كوردییه‌كانیش هه‌نگاوی خۆیان بنێن و پێگه‌ی كورد له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق به‌هێز بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر كورد به یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی بچێته به‌غداد پێگه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش ئه‌و هێزه نیشتمانیه‌یه كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی كورددا بووه له‌به‌غداد و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌ڵام لایه‌نێكی وه‌ك پارتی هه‌میشه كێشه‌ی دروستكردووه‌و رێگربووه له‌وه‌ی كورد له به‌غداد یه‌ك ده‌نگبێت، بۆیه ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و چیتر نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌پێگه‌ی كورد.
شیعه‌كان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییان پێكهێنا
شه‌وی 17-11-2025 ئه‌ندامانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه پێكهاتبوون له نوری مالیكی- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هادی عامری- ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در، فالح فه‌یاز- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌تا و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هومام حه‌مودی- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی، عه‌ممار حه‌كیم- سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌یه و، عه‌بدولساده فرێجی- ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانیی نه‌هجی نیشتمانیی، كۆبوونه‌وه‌و گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانییان بۆ حكومه‌تی نوێی عیراق پێکهێنا.
سوننه‌كانیش ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی‌یان پێكهێنا
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌وی رابردوو لایه‌نه سوننه‌كان كه‌پێكهاتبوون له حزبی ته‌قه‌دوم، حزبی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده، هاوپه‌یمانی حه‌سمی وه‌ته‌نی و حزبی جه‌ماهیر، كۆبونه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانیان پێكهێنا بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی داهاتووی عیراق، به‌مه‌ش له‌ئێستادا شیعه‌كان و سوننه‌كان هه‌وڵی به‌هێزكردنی خۆیان دەدەن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تائێستا په‌رته‌وازه‌یه ماڵی كورده، له‌كاتێكدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كخستنی ماڵی كوردی بۆ به‌غداد داوه‌و پێیوایه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ده‌توانن زیاتر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ده‌ستبهێنن و پارێزگاری له‌مافه ره‌واكانمان بكه‌ن.
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا كه رۆژی 11-11 به‌ڕێوه‌چوو چونه سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئێستاش چاوه‌ڕوانن لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌كگرتووی بچنه به‌غداد و له‌وێ مافه ڕه‌واكانیان به‌دیبهێنن، ئێستا‌و هه‌میشه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم ئاماده‌ی دانوستان و گفتوگۆ بووه هه‌تا بتوانن به یه‌كگرتووی و به‌هه‌بوونی یه‌ك پاكێج له‌به‌غداد كار بۆ به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

