حکومەتی هەرێم بڕیارێک لەبارەی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆرتەوە دەدات
کوردستان 10:19 AM - 2025-11-25
کەناڵی beIN SPORTS
beIN SPORTS
بڕیارێکی نوێ لەبارەی پەخشکردنی کەناڵەکانی (beIN SPORTS) دەردەکرێت و داوای راگرتنی پەخشی نایاسایی ئەو کەناڵانە دەکرێت، کە پەخشی ئۆنلاین (IPTV)ی کەناڵەکانی "بین سپۆرت" بەبێ مۆڵەت
پەخش دەکەنەوە.
بەپێی نووسراوێکی رەسمیی وەزارەتی
گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە
لە رۆژی 17ی11ی2025 ئاراستەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کراوە، تیایدا ئاماژە
بەوەکراوە، پێویستە پەخشی ئۆنلاین (IPTV)ی کەناڵەکانی "بین سپۆرت" کە لەلایەن
هەندێک لە کەناڵە ناوخۆییەکانەوە بەبێ مۆڵەت و بەشێوەی نایاسایی پەخش دەکرێنەوە،
رابگیرێن.
هەروەها وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن مۆڵەتی
یەک مانگی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کە ئامانج لێی
پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و رێگریکردنە لەو سەرپێچییانەی دەکرێنە سەر مافی
پەخش و بڵاوکردنەوە.
لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە،
هەر کەناڵێک بیەوێت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی (beIN SPORTS) بکات، دەبێت لە رێگەی بریکاری رەسمیی ئەو دەزگایەوە بێت و رەچاوی یاسا
و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

