پەیامەکان بۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
کوردستان 02:26 PM - 2025-11-25
PUKMEDIA
رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
پەیام و پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
دژی ژنان، کەلەلایەن مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی هەرێمەوە بۆ ژنانی کوردستان نێردراوە.
پەیامی مەکتەبی سیاسی..
لە رۆژی جیهانیی
بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژی
ژناندا
لە مێژووی گەلەكەماندا كچان و ژنانی كوردستان
لەپای ئەو رۆڵەی لە قۆناغەكانی
ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و تێكۆشاندا هەیان بوە هەمیشە پایە و پێگەیان بڵند
بووە بە جۆرێک لاپەڕەکانی مێژوومان و روانگەی رۆژهەڵاتناس و کوردناسان شایەتێکی گەورەن
لەم بوارەدا، چەندین ژنی بوێر بونەتە سیمبولی سەربەرزی و لە كایەكانی ژیاندا ئەو
هەلەیان بۆ ڕەخساوە كە باشتر
تواناكانیان بخەنەگەڕ.
ئەمڕۆ و لەم بۆنەیەدا ، بۆ ڕەوینەوەی یەكجارەكی
هەر پێشێلكردنێكی مافەكانیان
و بنبڕكردنی هەر هەرەشەیەك كە لەسەر ژیانی ژنانی
كوردستان بێت ، گشت هەوڵەكانمان زیاتر
چڕ دەكەینەوە بۆ پاراستن و پشتگیریكردن لە داواكاریەكانیان و ئەو مافانەی
كە بە دەستیان هێناوە.
بە نەهێشتنی
توند و تیژی دژی ژنان ، تواناكانی كچ و ژنی كورد زیاتر گەشە دەكات و بەشداریان
لە کایەی گشتیدا فراوانتر دەبێت.
یەکێتیی هەمیشە پاڵپشتی ژنانی کوردستانە لە خەباتیان
و ڕاماڵینی بەربەستەکانی بەردەمیان لە ناویاندا توندو تیژی لەهەر ئاستێکدا بێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پەیامی جێگری سەرۆکی یەکێتی..
لهڕۆژى جيهانی بهرهنگاربوونهوهى توندوتيژى دژى ژنان و کەمپەینی 16 رۆژەی بنبڕکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا، پشتیوان و پشتگیری هەموو هەوڵو خەباتێکین بەئاڕاستەی کۆتایی هێنان بەو دیاردە نامرۆڤانەو کۆنەپەرستانەیە بێت.
(ی.ن.ک) بەچاوی ڕێزو شکۆوە سەیری رۆڵی خانمانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەکات و بەئەرکی هەمووانی دەزانێت پاڵپشت و پشتیوانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر یاسا سەروەربین و هەموو جۆرە توندوتیژی و هەراسانکردنێکی کچان و خانمان تیایدا ڕەتببکەینەوەو دژی هەر جیاوازی و جیاکارییەکی جێندەری بین.
لەم یادەدا دروود بۆ رۆحی سەرجەم قوربانیانی توندوتیژی ژنان دەنێرین و بەئیرادەیەکی بەهێزەو بەبیری سەردەمیانەو بەیاساییانە، رووبەڕوی هەر دیاردەیەکی ناشارستانی و کردەی توندوتیژی دەوەستینەوە کەبەرامبەر ژنان و کچان بکرێت.
ڕفعەت عەبدوڵا
پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم..
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، بەوپەڕی شکۆوە لە خەبات و ماندووبوونی ژنان بەبێ جیاوازی لەهەر شوێنێکی دنیا بن دەڕوانین، هەمیشە پاڵپشت دەبین لە مافی ژنان و نەهێشتنی هەموو توندوتیژیەک کە بەرامبەریان بکرێت.
لەم یادەدا ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردستان بە گشتی دەگرین و ڕۆڵیان لە بەرەوپێشچوونی گشت کایەکانی ژیان بەرز دەنرخێنین، ئەرکی سەرشانی هەموومانە کەوا ڕێگر و داکۆکیکار بین لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییانەی کە دەکرێتە سەر ژنان جا لە ژێر هەر پاساوێکدا بێت، گرنگە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کەوا مافی مرۆڤی بە گشتی تێدا پارێزراوە، هەوڵی بنبڕکردنی کلتووری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بدرێت، لەپێناو چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و لێبووردەیی لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

