قوباد تاڵەبانی: عیراق پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی كاراو خزمەتگوزارە
کوردستان 02:30 PM - 2025-11-25
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵندا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازیكرد لە جانێت ئەلبێرتا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عیراق و پێكەوە تاوتوێی پڕۆسەی سیاسیی عیراق لە دوای هەڵبژاردنەكان و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هوڵندا و هەرێمی كوردستانیان كرد.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ سێ شەمە 25ی 11ی 2025 بەڕێوەچوو، باس لە پڕۆسەی سیاسیی عیراق لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا. جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەكرد، عیراق پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و بەهێز و خزمەتگوزار هەیە كە جێی رەزامەندی هەموو پێكهاتەكان بێت و هاوكات بتوانێت بە هاوكاری لەگەڵ هەرێم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر بكات.
قوباد تاڵەبانی روونیشی كردەوە: كە دەبێت لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە هەماهەنگ و هاوكاربن بۆ ئەوەی پێگەی كورد لە بەغدا بەهێز بكەنەوە، وتیشی: كاتێك هەرێم بەهێز دەبێت كە پێگەی كورد لە بەغدا بەهێزبێت.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنییەتی بەهێزتركردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتی هۆڵندا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی كرد بە پڕۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا و رایگەیاند: لە كوردستان دەرفەتی زۆر باش هەیە بۆ ئەوەی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی هۆڵندی بەشدارییەكی كاریگەرتریان لە پڕۆسەی گەشەپێدانی كوردستاندا هەبێت بە تایبەتیش لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

