قوباد تاڵەبانی : کورد بەشێک بێت لە عیراقێکی بەهێز
کوردستان 07:06 PM - 2025-11-25
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
قوباد تاڵەبانی و جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا
قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا
لە عیراق و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی عیراق و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان
کرد.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا
کە ئەمڕۆ 25ی11ی2025 بە ئامادەبوونی گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم
بەڕێوەچوو، باس لە پرۆسەی سیاسیی عیراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
کرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا عیراق پێویستیی بە پێکهێنانی حکومەتێکی
بەهێز و کارایە کە بتوانێت سەروەری و سەربەخۆیی عیراق بپارێزێت و هاوکات بە هاوکاری
و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور بەشێوەیەکی
بنەڕەتی چارەسەر بکات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا
جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە عیراقێکی بەهێز هەڕەشە نییە بۆسەر هەرێم، بەڵکو
بە پێچەوانەوە کورد دەبێت بەشێک بێت لە عیراقێکی بەهێز بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمیش بەهێزبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی گەشەپێدانی عیراق و هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەشەوە
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد کە ئەرکی حکومەتی داهاتووی عیراقە زەمینەی گونجاو بۆ
پرۆسەی گەشەپێدان بڕەخسێنێت و ئاسانکاری تەواوبکات بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و بە تایبەتیش
وەبەرهێنەرانی ئەمریکی بۆ ئەوەی لە عیراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا
وەبەرهێنان بکەن و یارمەتیدەربن لە گەشەپێدانی ئابووری عیراق و کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

