مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دواده‌كه‌وێت و دوو مووچه‌ش چاره‌نوسیان نادیاره
کوردستان 07:57 PM - 2025-11-25
PUKMEDIA
دابەشکردنی مووچە
لیستی مووچه‌ی مانگی مانگی10 ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا‌و چاره‌نوسی چه‌ند مووچه‌یه‌كی هه‌رێمیش به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، ناردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیش ده‌كه‌وێته مانگی 12وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئه‌مڕۆ 25ی11ی2025 لیستی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كراوه.
مانگێکە مووچە دابەش نەکراوە و کاتی دابەشکردنیشی دیار نییە
راده‌ستكردنی لیستی مووچه‌ی مانگی 10، له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول واته نۆیان وه‌رنه‌گرتووه مانگێكیش به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتدا تێپه‌ڕیوه، كه وه‌زاره‌تی دارایی له ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی10ی2025، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هێشتا دیارنییه كه‌ی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دابه‌شده‌كرێت.
ناردنی مووچەی ئەیلول پێدەچێت بکەوێتە مانگی 12وە
لەلایەکی دیکەوە، حكومه‌تی عیراق له رۆژی 16ی11ی2025وه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌رانی كردووه‌و رۆژی 1ی12ی2025 به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه دێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له مانگه‌كانی رابردوودا تا ته‌واوبوونی مووچه‌ی خۆیان پاره‌ییان بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، به‌م پێیه‌ش بێت تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول نانێردرێت، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم ڕۆژی 19ی11ی2025، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی ئه‌یلول كه بڕه‌كه‌ی 120 ملیار دینار بوو به‌شێوه‌ی كاش خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق، بۆیه ئێستا حكومه‌ت و مووچه‌خۆران چاوه‌ڕوانی ناردنی ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولن.
پەیوەست بە لیستی مووچەش، له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق لیستی مووچه‌ی دوو مانگی لایه و پێویستیشه ته‌مویلی مانگی ئه‌یلول بنێرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆتایی ساڵ نزیك ده‌بینه‌وه‌و به‌مه‌ش فه‌رمانبه‌ران ترسیان هه‌یه وه‌ك ساڵانی رابردوو مووچه‌كانیان بفه‌وتێت كه ساڵی رابردوو مووچه‌یه‌كیان فه‌وتاو هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه بوو كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی رایگه‌یاند هه‌رێم پشكی له‌بودجه‌دا نه‌ماوه.
بە ئەگەری 90% دوو مووچەی ئەمساڵ دەفەوتێت
لە بارەی چارەنوسی مووچەکانی ئەمساڵ ئه‌گه‌ری زۆره كه دوو مووچه بفه‌وتێت، هه‌روه‌ك چۆن بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكی میدیایدا رایگه‌یاند: به رێژه‌ی 90% ئه‌گه‌ری فه‌وتانی دوو مووچه‌ی ئه‌مساڵ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌و ئه‌گه‌ره كه‌مه‌ی كه ماوه بۆ نه‌فه‌وتانی دوو مووچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته فشار بكه‌ن و ئه‌و دوو مووچه‌یه رزگار بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

