كۆمسیۆن وەڵامی تانەكان دەداتەوە
عیراق 10:25 AM - 2025-11-27
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وەڵامی 528 تانەی لەو 872 تانەیە داوەتەوە كە لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرنی عیراق دراون و وەڵامی 122 تانەی دیكەشی ئامادە كردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە كۆی 872 تانە كە لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دراون، كۆمسیۆنەكە تا ئێستا وەڵامی 528 تانەی داوەتەوە و رەوانەی دەستەی دادوەریی كۆمسیۆنی كردووە.
راشیگەیاند: دەستەی دادوەریی، پێداچوونەوەی بە وەڵامی كۆمسیۆن بۆ 406 تانە كردووە و لەو ژمارەیەش 36 تانەی رەتكردووەتەوە.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، 122 وەڵامی دیكەی ئامادە كردووە و دەینێرێت بۆ دەستەی دادوەریی كۆمسیۆن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو كە تیایدا ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو،هەروەها رۆژی 11ی11ی2025، دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو، كە دەنگدەران لە كۆی حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

