دەستەی گشتى ناوچە کوردستانییەکان: گۆڕینی ناسنامەى ناوچە کوردستانییەکان قبوڵکراونیە
کوردستان 04:46 PM - 2025-11-27
راگەیاندنى دەستەی گشتى ناوچە کوردستانییەکان
بیناى دەستەی گشتى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا
رایگەیاند: ئەنجومەنی
وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە 5ى11ى2024 بڕیاریدا پێش راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی تەواوی ئەو هاووڵاتییانەی
لەبەر هەر هۆکارێک ئێستا لە کەرکوک نیشتەجێن و لە خواروو ناوەڕاستی عیراقەوە
هاتوون و بەشێک نین لەسەرژمێری 1957 و دۆسیەکانیان بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێندرێتەوە
، بـەڵام بەداخەوە هیچ جۆرە پابەندبوونێک بەم بڕیارەوە دیار نیە و ئێمەش ئەمە بە مەترسییەکی جدی لەسەر
ئەو ناوچانە دەبینین و پێچەوانەی بنەما گشتیەکانی مادەی 140 ی دەستورە و هەر جۆرە دەستبردنێک بۆ
گۆڕینی ناسنامە و دیموگرافیای شاری کەرکوک و خانەقین و شەنگال و تەواوی ناوچە
کوردستانیەکان قبوڵ کراو نیە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
راگەیاندراوێک لە دەستەی ناوچە کوردستانیەکانەوە لە بارەی
سەرژمێریەوە
دوێنی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦-١١-٢٠٢٥ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەرئەنجامی
سەرژمێری گشتی عێراقی ڕاگەیاند، وەک لای هەموو لایەک ڕوونە
بڕیاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی
هەرێمی کوردستان وابوو ، سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ بکرێتە بنەمای سەرژمێریەکە لە کەرکوک
و ناوچە کوردستانیەکان، لەو بارەیەشەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ٥-١١-٢٠٢٤
بڕیاریداپێش ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی
سەرژمێری گشتی تەواوی ئەو هاووڵاتیانەی لەبەر هەر هۆکارێک ئێستا لە کەرکوک
نیشتەجێن و لە خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و بەشێک نین لەسەرژمێری ١٩٥٧ و دۆسیەکانیان
بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێندرێتەوە ، بـەڵام بەداخەوە هیچ جۆرە پابەندبوونێک بەم
بڕیارەوە دیار نیەو ئێمەش ئەمە بە
مەترسییەکی جدی لەسەر ئەو ناوچانە دەبینین و پێچەوانەی بنەما گشتیەکانی مادەی ١٤٠
ی دەستورە، بێگومان ئەم پێشهاتە نیگەرانیەکانی ئێمەی کرد
بە ڕاستی و ئەگەر ڕوونکردنەوەی پێویست و بڕوا پێکراو لە لایەن بەغداوە نەدرێت بە
حکومەتی هەرێم ، ململانێ دەستووریەکانی ئێمە دەگوازێتەوە بۆ قۆناخێکی دژوارتر ،
لای هەموو لایەک ڕوونە هەر جۆرە
دەستبردنێک بۆ گۆڕینی ناسنامەو دیموگرافیای شاری کەرکوک و خانەقین و شەنگال و
تەواوی ناوچە کوردستانیەکان قبوڵ کراو نیە و پێویستە لە دەرەوەی ململانێکان لە هەرێمی کوردستان، حکومەت و کۆی لایەنە
سیاسیەکان ئەم دۆخە بەجدی وەربگرن و کاری بنچینەیمان پاراستنی ناسنامەی کوردستانی
بوونی کەرکوک و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکانی تـر بێت .
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

