وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى خانەنشین دەبێت
کوردستان 11:02 AM - 2025-12-01
PUKMEDIA
وێنەیەکى کۆنگرەى رۆژنامەوانییەکە
ئەمڕۆ دووشەممە 1ى12ى2025 بە ئامادەبوونى
بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى، دواى ساتێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان، لە
مەراسیمێکدا خانەنشینبوونى وتەبێژى پۆلیسى سلێمانییان لە کۆنگرەیکى رۆژنامەوانیدا
راگەیاند.
لە مەراسیمەکەدا عەمید
د.ئارام محەمەد بەرێوەبەرى
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند: رائید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى یەکێکە لە
ئەفسەرە هەرە بە ئەمەک و دڵسۆزەکانى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەهۆى ئیشوکار و
خزمەتەکانى کە پێشکەشى هەموو هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و بەتایبەت
ئەمنیەتى پارێزگاى سلێمانى کردووە.
ئاماژەیبەوەشدا: لە ماوەى کارکردنیدا لە بەشەکانى
جوڵان و لێکۆڵینەوەى تاوان و نەهێشتنى تاوان راگەیاندن و زۆربەى بەشەکانى دیکە بە
ماندوونەناسانە کاریکردووە، بێ لادان لە رێبازە سەرەکیەکە و ئیتیک و دیسپلینەکان و
قەرزارى ئەو خزمەتەین کە پێشکەشى کردووە و شانازى پێوەدەکەین.
عەمید د.ئارام محەمەد بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى داوایەکى ئاڕاستەى وەزارەتى
ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێم و پەرلەمان کرد و رایگەیاند: چاوێکبخشێنێتەوە
بە یاساى خانەنشینى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، چونکە ئێمەى ئەگەر بەراورد یان
جیاوازیش بکەین حەقى خۆمانە، لەبەرئەوەى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و هێزە ئەمنیەکان
لەهەموو کارمەندانى دیکەى حکومەت ماندوتر و ماندوونەناستر و لەخۆبوردەترن بۆ
جێبەجێکردنى ئەرک و فەرمانەکان، و ئەمنیەتى هەموو شار و شارۆچکەکان و بەتایبەت
سلێمانى لە ئەستۆى ئەو کۆمەڵە کارمەند و ئەفسەرەیە، بۆیە بە شایستەى نازانین کە هەمان
مامەڵەى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ و بۆ مافى خانەنشینى و مووچەى خانەنشینى وەک هەر فەرمانبەرێکى
ئاسایى بکرێت، چونکە ئەو مەترسی و ماندوبونەى بۆ هێزەکانى ناوخۆ هەیە، لە پێناوى
فەراهەم کردنى ئاسایشدا ئەرک و فەرمان دەبینن، شایستەى ئەوەیە کە دواى خانەنشینبوون
و کۆتایى هاتن بە راژەى هەر ئەفسەر و کارمەندێکمان، بتوانێت بە شایستەترین شێوە
ژیان بەرێتەسەر.
لە مەراسیمەکەدا رائید سەرکەوت ئەحمەدیش سوپاسى
بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى و ئەفسەر و کارمەندان و رۆژنامەنوسانى کرد و رایگەیاند:
لەماوەى کارکردنمدا وەک وتەبێژ لەگەڵ رۆژنامەنوسان وا مامەڵەم کردوە، وەک ئەوەى
لەگەڵ خۆمدا کاردەکەن و زانیارى دروستم بە راستگۆیانە پێڕاگەیاندون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

