دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند دەکات
کوردستان 12:28 PM - 2025-12-01
نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆن
پرۆسەی هەڵبژاردن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:
سەرجەم رێکارەکانی ئەو تانانەمان تەواوکردووە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق دراون و دوای یەکلابوونەوەشیان ئەنجامەکەی رەوانەی دادگای باڵای
فیدراڵی دەکەین.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: دوای ئەوەی دەستەی دادوەری سەرجەم تانەکان
تاوتوێدەکات، ئەنجامی تانەی هەڵبژاردن دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی بەمەبەستی پەسندکردنی.
راشیگەیاند: لەئێستاشدا کۆمسیۆن سەرجەم تانەکانی تەواوکردووە
و راسپاردەکانیشی پێشکەشی دەستەی دادوەری کردووە، کە پێویستە لەماوەی دە رۆژدا
کارەکانی تەواوبکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 11ی11ی2025 هەڵبژاردنی گشتی بۆ
خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا و رۆژی 27ی11ی2025 ئەنجامی
کۆتایی هەڵبژاردنەکە راگەیەندرا، دواتریش کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: 872 تانەمان دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری هەڵبژاردنەکان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

