چین و رووسیا سێهەمين مەشقی هاوبەشی دژە مووشەك ئەنجام دەدەن
جیهان 10:08 AM - 2025-12-07
Reuters
ئاڵای چین و رووسیا
دوێنێ 6ی 12ی 2025، وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند: بەهاوبەشی لەگەڵ رووسیا، سێهەمين خولی مانۆڕی هاوبەشی دژە مووشەكیان لەسەر خاكی رووسیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی وەزارەتەكەدا بڵاوكراوەتەوە، پەكین رایگەیاندووە: مەشقەكان ئاڕاستەی هیچ لایەنێك نەكراون و وەڵامێك نین بۆ پێشهاتە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا، بەڵكو ئەو مانۆڕانە بەشێكن لە هاوكارییە بەردەوامەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی بەرگری مووشەكی و هەماهەنگی ستراتیژی.
ئەمەش لەكاتێكدایە، چین و رووسیا مانگی رابردوو، گفتوگۆیان لەسەر بەرگری مووشەكی و سەقامگیری ستراتیژی كرد و لە مانگی ئابیشدا مانۆڕی تۆپخانە و دژە ژێردەریاییان لە دەریای ژاپۆن ئەنجامدا.
پەكین و مۆسكۆ ماوەیەكی كەم پێش دەستپێكردنی لەشكركێشی تەواوەتی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە ساڵی 2022، چوونە ناو هاوبەشییەكی ستراتیژی بێ سنوور و پابەندبوون بە مانۆڕی سەربازی هاوبەشی بەردەوام بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی نێوان هێزە چەكدارەكانیان.
هاوكات هەردوو وڵات نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە پلانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بۆ دروستكردنی قەڵغانێكی مووشەكی كە پێی دەوترێت "قوبەی زێڕین" و نیازی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی دوای زیاتر لە سێ دەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

