یه‌ك مووچه مسۆگه‌ره و چاره‌نوسی دوانیش نادیاره
کوردستان 02:19 PM - 2025-12-08
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی 12ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت بۆ به‌غداد و به‌مه‌ش حكومه‌تی عیراق لیستی سێ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی لا ده‌بێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت:" یه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ئه‌مساڵدا مسۆگه‌ره"، ده‌شڵێت:"بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ، فشاری لایه‌نه كوردستانییه‌كانی ده‌وێت".
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا، تیشكی خسته سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 و میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ی كه تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه و به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: دابه‌شكردنی ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ی ئه‌مساڵ كه‌ماوه دوو مووچه‌یان ئه‌سته‌مه له‌ساڵی 2025دا دابه‌شبكرێت، چونكه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقدا مووچه‌ی مانگی 10ی مووچهخوارانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 شیروان میرزا ئاماژه‌ی به دواین رێكه‌وتن كرد و روونیكرده‌وه: بۆ ئه‌و دوو مووچه‌یه به‌پێی كۆتا رێكه‌وتن كه كراوه، یه‌كێك له بڕگه‌كان ئه‌وه‌یه، ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروستبكرێت و ئه‌م لیژنه‌یه پێداچوونه‌وه بۆ پشكی هه‌رێم له موازه‌نه‌ی عیراق بۆ ساڵه‌كانی 2023 ،2024، 2025 بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ هه‌رێم هاتووه و به‌راورد بكرێن، كه ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێم هاتووه، له پشكی هه‌رێم زیاتربووه، یان كه‌متر، ئه‌گه‌ر زیاتر بێت ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه نادرێت به هه‌رێم و دوو مووچه‌ی مانگی 11 و 12 ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر كه‌متربوو، واتا پاره‌ی مابوو له‌ناو بودجه‌ی عیراق، ئه‌وا هه‌رێم ده‌توانێت داوای ئه‌و دوو مووچه‌یه‌ش بكات.
شیروان میرزا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: پرسی مووچه‌كانی 11 و 12 ، یه‌ك جوڵه‌ی سیاسی به‌هێزی ده‌وێت، كه هه‌رێم به‌گشتی فشار بخاته سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستانی به‌غداد، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ئه‌م دوو مووچه‌یه بكرێته ئه‌مانه‌ت و ده‌كرێت له ساڵی 2026 دابه‌شبكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌مانگی 12 داین، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سێ مووچه‌یان پێنه‌دراوه، هه‌رچه‌نده بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا مووچه‌یه‌ك دابه‌شبكرێت كه مووچه‌ی مانگی 10 یه، به‌ڵام چاره‌نوسی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 تائێستا به‌نادیاریی ماونه‌ته‌وه و دیارنییه كه‌ی دابه‌شده‌كرێت، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكید له‌وه‌رگرتنی ئه‌و دوو مووچه‌یه‌ش ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دارایی عیراق تائێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و دوو مووچه‌یه نه‌داوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

