مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بەهانای کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵەوە دەچێت
کوردستان 10:16 AM - 2025-12-11
پەیجی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
لەگەڵ ئەوەی مەکتەبی
ئیدارەو دارایی گشتی یەکێتی و کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لەتەواوی
شەقام و کۆڵانەکان شاری چەمچەماڵ دەستیپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی
شارەکە، لەلایەکیتریشەوە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی ژمارەیەکی زۆر کتێبی چاپکراوی جۆراوجۆری خۆی پێشکەش
بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکات.
ئیدارە و دارایی یەکێتی هەڵمەتی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵی دەستپێکرد
لەسەر بڕیارو
راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی مەکتەبی ئیدارەو دارایی
گشتی یەکێتی و کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لەتەواوی شەقام و کۆڵانەکان
شاری چەمچەماڵ دەستیپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی شارەکە و
هاوکاریکردنی تیمە خزمەتگوزارییەکان.
بۆردی هۆشیاری یەکێتی ژمارەیەکی زۆر کتێب دەبەخشێتە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
هەر لەوچوارچێوەیەشدا لەدەستپێشخەرییەکدا بۆردی
هۆشیاری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاریدا ژمارەیەکی زۆر کتێبی
چاپکراوی جۆراوجۆری خۆی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی
چەمچەماڵ بکات کە بەهۆی لافاوەکەوە نزیکەی 2500 کتێبی کتێبخانەکە لەناوچوون.
بڕیاریشە بۆردی هۆشیاری لەسەر ئەرکی خۆی کتێبەکان
بۆ کتێبخانەکە بگوازێتەوە و ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی دیکە.
قوباد تاڵەبانی لە چەمچەماڵەوە چاودێری دۆخەکەبوو
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتای
دروستبوونی کارەساتە سروشتییەکەی چەمچەماڵ، بەزوویی لایەنە پەیوەندیدارەکانی
راسپارد هەموو رێککارێکی پێویست بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان بگرنەبەر، هاوکات قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەدۆخەکە
و سەردانیکردنی کەسوکاری قوربانیان سەردانی چەمچەماڵی کردوو رایگەیاند: کۆمەک و پارە بۆ زیانلێکەوتووان لەلایەن یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و خێرخوازان و رێکخراوە ناحکومییەکان کۆکراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە
سندوقێکی هاوکاری دروستدەکەین و لەوێوە بە دادپەروەری قەرەبووی ئەوانە دەکرێنەوە کە
زیانیان پێگەیشتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

