قوباد تاڵەبانی سەردانی چەمچەماڵ دەکاتەوە
کوردستان 04:01 PM - 2025-12-14
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی لە نزیکەوە
ئاگاداربوون لە زیانەکانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو و چۆنیەتیی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان،
لەگەڵ كۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكانی شارۆچكەكە کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو زیانە
ماددییە زۆرانەی کە بەهۆی لافاوەکەوە بەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی چەمچەماڵ کەوتووە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی حکومەت گوێ لە راپۆرتی لیژنەکە و یەکە
ئیدارییەکان بگرێت سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان و ئەو پێداویستییە بەپەلانەی کە زیانلێکەوتووان
هەیانە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە دوای دروستبوونی لافاو لە قەزاکە، "کۆمسیۆنی
فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ" پێکهێنرا بۆ رێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوە و
دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر لێقەوماواندا.
هاوکات، هەر لە سەردانەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی
کوردستان، بەشداری لە پرسەی شەهید ئاکۆ سابیر کرد، کە لە کاتی دابەشکردنی
هاوکارییەکان لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو،کە بەهۆی
سەختی برینەکەیەوە دوێنێ شەهید بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

