قوباد تاڵەبانی: هەموو سەرچاوە داراییەكان بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان بەكاردەهێنین
کوردستان 08:28 PM - 2025-12-14
PUKMEDIA
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ چەمچەماڵ
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: دڵمان لای یەكە بە یەكەی زیانلێكەوتووان و خەڵكی ئازیزی چەمچەماڵ و دەوروبەرییەتی و دڵنیایان دەكەینەوە تا كۆتایی لەگەڵیان دەمێنینەوە و هەمووان قەرەبوو دەكرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو سەرچاوە داراییەكان بەكاردەهێنین، راشیگەیاندووە: رێوشوێنی پێویست و زانستی دەگرینەبەر بۆ ئەوەی كارەساتی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: بۆ جاری دووەم سەردانی چەمچەماڵی ئازیزمان كرد بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهید ئاكۆ سابیر و هەروەها بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی كاركردنی هەردوو یەكەی فریاكەوتنی خێرای مرۆیی و چاكبوونەوە و كۆمیسیۆنی لێكۆڵینەوە كە لە سەردانی یەكەمدا فەرمانی پێكهێنانمان بۆ دەركردبوون.
راشیگەیاند: جێی دەستخۆشی و پێزانینە كە یەكەی فریاكەوتنی خێرا بە هاوكاریی خەڵكی خێرخواز و خۆبەخش و سەرمایەدارەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارە حكومییەكان تا رادەیەكی باش توانیویانە خزمەتی زیانلێكەوتووان بكەن و بەردەوامن لە جێبەجێكردنی ئەركەكەیان، هەموو دانیشتووانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دڵنیا دەكەینەوە لە ئەمڕۆ بە دواشەوە هەروەك رۆژانی پێشوو سات بە سات لەگەڵ لیژنەكە بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی هەموو زیانلێكەوتووان بە تەواوی قەرەبوو دەكرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو سەرچاوە داراییەكان بەكاردەهێنین.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە: سوپاسی ئەندامانی كۆمیسیۆنی لێكۆڵینەوەش دەكەم كە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەكی زانستی لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە و كەمتەرخەمییەكان و چۆنییەتی رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە لە داهاتوودا كردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە هەر یەكە لە بەڕێزان قائیمقامی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانیی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانیی ناحیەی شۆڕش و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لە پۆستەكانیان بەخشران و بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕشیش كە ئامادەنەبوو داوای بەخشین بكات، بەڵام بەپێی راپۆرتی كۆمیسیۆن كەمتەرخەم بووە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم راشیگەیاندووە: جارێكیتر دووپاتی دەكەینەوە دڵمان لای یەكە بە یەكەی زیانلێكەوتووان و خەڵكی ئازیزی چەمچەماڵ و دەوروبەرییەتی و دڵنیایان دەكەینەوە تا كۆتایی لەگەڵیان دەمێنینەوە و هەمووان قەرەبوو دەكرێنەوە و رێوشوێنی پێویست و زانستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی كارەساتی هاوشێوە لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لە دڵەوە سوپاسی ئەو هاوسۆزی و هاوخەمییەی هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم، هەروەها سوپاسی ئەو خەڵكە ئازیزە لە هەموو شار و شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان دەكەم كە هەر كەس بەپێی توانای دارایی خۆی یارمەتی زیانلێكەوتووانی كردووە. سوپاسی تایبەتیش بۆ هەموو خەڵكی خۆبەخش و رێكخراوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرمایەدارەكان دەكەم بۆ یارمەتیدانی خەڵكی چەمچەماڵ و زیانلێكەوتووان، ئەم هەستی هاوسۆزی و هاوكارییەی گەلەكەمان لەكاتی كارەسات و ناخۆشیدا گەورەترین سەرمایەی نیشتمانییە و جێی شانازی و سەربەرزی و لە هەمان كاتیشدا ساڕێژكەرەوەی برینەكانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

