عیماد ئەحمەد:کورد چەند یەکڕیزبێت هێزى زیاترە لە بەغداد
کوردستان 01:19 PM - 2025-12-17
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد لێپرسراوى مەکتەبى راگەیاندن و هۆشیارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
عیماد ئەحمەد لێپرسراوى مەکتەبى راگەیاندن و هۆشیارى یەکێتى رایگەیاند: دەمانەوێت
گەلى کورد لە چوارچێوەى عیراقى نوێى دیموکراتدا بە پێى دەستور نەتەوەى کورد بە
مافە رەواکانى شاد ببێت و یەکێتى دەیەوێت خزمەت بە سەرجەم کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان
لە سەرجەم ناوچەکان بکرێت، هاوکات هەموو شتێک بۆ بەدەستهێنانى پۆست ناکاتە قوربانى و شەڕیش ناکات.
عیماد ئەحمەد لێپرسراوى مەکتەبى راگەیاندن و هۆشیارى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان،
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بە بۆنەى رۆژى ئاڵاوە پیرۆزبایى لە کۆمەڵانى خەڵکى
کوردستان کرد و رایگەیاند: دەبێت ئەم رۆژە بکەین بە رۆژى یەکهەڵوێستى و یەکدەنگى و
خزمەتى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و رۆژى ئەوەى کە هەر کێشەیەک لە هەرێمى کوردستاندا هەیە چارەسەری بکەین و
بیکەینە رۆژى زاخاوى خەباتى خۆمان لە پێناوى مافى رەواى گەلەکەمان و لە چوارچێوەى عیراقى دیموکراتدا و دەستووردا ئێمە لە بەشى باشوورى کوردستان بە مافى خۆمان شادبین.
ئەوەشیخستەڕوو: یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان سورە لەسەر رێبازەکەى خۆى کە رێبازى
بەیەکەوە ژیانە و لەسەر پۆست شەڕناکەین و هەموو شتێێک بۆ بەدەستهێنانى پۆست ناکەینە
قوربانى و ئەوەمان لا گرنگە کە ئەم هەرێمە زیاتر لەگەڵ بەغداد لە ئاشتیدا بێت،
دەمانەوێت شتێک بکەین لە خزمەتى میللەتەکەماندا بێت.
ئاماژەیبەوەشدا: کورد چەند یەکڕیز و یەک هەڵوێست بێت هێزى زیاترە لە بەغداد
و هەر لەسەردەمى رەوانشاد سەرۆک مام جەلالەوە گرنگییەکى زۆرمان بە بوونى کورد لە
بەغداد داوە، چونکە لە رێى پەیوەندییەکى باش لەگەڵ بەغداد دەتوانین زۆر کێشە چارەسەر
بکەین و زۆر دەستکەوتیش بۆ میللەتەکەمان مسۆگەر بکەین.
باسیلەوەشکرد: یەکێتى هێزێکى باڵایە لە کوردستان و خاوەن مێژووە و خاوەنى شەهیدێکى
زۆرە و مافى کۆمەڵانى خەڵک و خزمەتکردنى کۆمەڵانى خەڵکمان لا گرنگە، کە سەرجەم
کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان لە تەواوى ناوچە جیاوازەکانى کوردستان وەکو یەک خزمەتبکرێن.
عیماد ئەحمەد ، راشیگەیاند: هیچ پەرتەوازەییەک خزمەتى میلەتەکەمان ناکات و دڵى دۆستەکانیشمان
خۆشناکات، بەڵکو دڵى دوژمنەکانمان خۆش دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

