شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازیی لە وەفدێکی هاوبەشی زانکۆ و وەرزشکارانی ئیلام دەکات
کوردستان 02:57 PM - 2025-12-18
نوسینگەى رۆژنامەوانى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
وێنەیەکى دیدارەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی 12ى 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە
باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە وەفدێکی
هاوبەشی زانکۆی ئیلام و وەرزشکارانی دێرینی پارێزگای ئیلامی ئێران، بەسەرۆکایەتی
د. بیهرۆز علی شاە ناسری سەرۆکی زانکۆی ئیلام.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە وەرزشکارانی دێرینی
سلێمانی ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی وەفدەکە دەربڕی و رایگەیاند: کە وەرزش و زانست دوو
بواری گرنگن و کاریگەریی راستەوخۆیان هەیە، لەسەر پێشکەوتن و درەخستنی رووی گەشی هەر
کۆمەڵگەیەک، هیوایخواست سەردانەکە ببێتە سەرەتایەک بۆ دروستکردنی پردێکی پتەوی پەیوەندی نێوان وەرزشکاران
و زانکۆی ئیلام لەلایەک و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی وەرزشکاران و زانکۆی
سلێمانی لەلایەکی دیکە.
لەبەرامبەردا، د.ناسری بەناوی وەفدی میوانەوە،
سوپاسی شێخ جەعفەری کرد و رایگەیاند: پەیوەندی نێوان ئیلام و سلێمانی پەیوەندییەکی باشە و خوازیارن لەداهاتوودا
لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لەسەر هەردوو ئاستی زانستی و کەلتووری زیاتر پەرەی
پێبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

