کێشەی بڕوانامە بێ مۆڵەتەکان لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییدا
کوردستان 05:39 PM - 2025-12-18
راگەیاندنى حکومەتى هەرێم
لۆگۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان
مافپەروەر کامۆ
خدر لە پەیامێکیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران داوای روونکردەوە لە وەزارەتی
دارایی و ئابوری دەکات سەبارەت بە هەژمارکردنی بروانامە بێ مۆڵەتەکان.
ئەوەشیخستەڕوو: ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی (15224) لە رێکەوتی 8ى12ى2025 داوا لە وەزارەتی
دارایی و ئابوری دەکات بۆچى تاکو ئێستا لیژنەی
هەژمارکردنی بڕوانامە بێ مۆڵەتەکان راپۆرت و پێشنیارەکانی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزنەکردووەتەوە.
روونیشیکردەوە: ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشتر بە نوسراوی 16920 لە رێکەوتى 24 ى 12ى 2023 نوسراوی
ئاڕاستەی هەریەک لە وەزارەتەکانی (دارایی و ئابوری و پلاندانان و خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی کردبوو لیژنەیەک پێکبهێنریت بۆ هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی حاڵەتەکانی
بەدەستهاتوو لە ئەو بڕوانامەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن پێکهاتوون.
ئاماژەیبەوەشدا:
دواتر لێژنەیەک پێكهات لە هەرسێ وەزارەتی (دارایی و ئابووری، پلاندانان، خوێندنی
باڵا) كە بە هاوبەشی هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ ئەو بابەت کرد، دوای ئەوەی چەند جارێک
گشتاندنیان کرد بۆ وەزارەتەکان و فەرمانگەکان، بەڵام دواجار پڕۆسەکە لە وەزارەتی
دارایی و ئابووری وەستێنرا بەچەند هۆکارێک.
لە پەیامەکەشیدا
هاتووە: ئێستا ئەنجومەنی وەزیران داوای راپۆرت و پێشنیارەکانی لیژنە هاوبەشەکە دەکات،
بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە
بدرێت و میکانیزمی جێ بەجێکردنی ئەم پڕۆسەیە دیاری بکریت.
مافپەروەر کامۆ
خدر ئەوەشى راگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستم گەیشتوون جۆری بەدەستهێنانی
بروانامەی بێ مۆڵەت بەم جۆرە :
-بڕوانامەی
بەدەستهاتوو بەمۆڵەتی بێ مووچە
-بڕوانامەی
بەدەستهاتوو بە مۆڵەتی کۆکراوە
-بڕوانامەی
بەدەستهاتوو بە مۆڵەتی هاوەڵی سەفەر
-بڕوانامەی
بەدەستهاتوو بە بێ مۆڵەت
--بڕوانامەی
بەدەستهاتوو بە مۆڵەتی نەخۆشی
-لەگەڵ چەند پۆلێنکردن
و هەڵسەنگاندنێکی دیکە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

