قۆناغی یەکەمی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ دەستیپێکرد
کوردستان 12:26 PM - 2025-12-22
PUKMEDIA
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ
قۆناغی یەکەمی
دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵدا
دەستپێکرد و ئەمڕۆ 639 خێزانیان هاوکاری دەکرێن، سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی
فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ-یش رایدەگەیەنێت: لیژنەیەکی
دیکەی سکاڵامان پێکهێناوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی سەردان نەکراون یاخود پێویستە هاوکاری بکرێن، تاوەکو ئەوانیش بێبەش نەبن لە وەرگرتنی هاوکارییەکە.
عەتا محەمەد
سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر
زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵدا دەستپێکرد، کە ژمارەیان 639 خێزانە و پرۆسەکە بەشێوەیەکی
زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تیمێکی پرۆتۆکۆڵی ئیدارەی پرۆسەکە دەدات و لەڕووی ئەمنیشەوە
کۆنترۆڵی ناوچەکە کراوە.
راشیگەیاند: زیانلێکەوتووان فۆڕمیان بۆ پڕکراوەتەوە و
بەپێی زیانەکانیان قهاوکارییان دەدرێتێ و سەرجەم چەکەکان ئامادەن و بانکەکان تا سەعات
12:00ی ئەمشەو کراوەن.
عەتا محەمەد
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک نەیتوانی ئەمڕۆ ئامادەبێت هاوکارییەکەی نافەوتێت و دوو هەفتەی تر لیژنەکانمان دادەنیشنەوە و دەتوانن ئەو رۆژە سەردان بکەن،
هاوکات لیژنەیەکی دیکەی سکاڵامان پێکهێناوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی سەردان نەکراون
یاخود پێویستە هاوکاری بکرێن، تاوەکو ئەوانیش بێبەش نەبن لە وەرگرتنی
هاوکارییەکان.
سەرپەرشتیاری
کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ راشیگەیاند: سەبارەت بە زیانی ئۆتۆمبێل
و دوکانەکان خەمڵاندنەکانیان تەواوبووە و لەئێستادا بۆردی چاودێری پیداچوونەوەی
دەکات و دوای تەواوبوونی رێککارەکان بەهەمان میکانیزم هاوکاری دەکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هاوکارییەکان لە 400 هەزارەوە
دەستپێدەکات ، بۆ شەش ملیۆن دینارى عیراقى و بڕیارە لەپرۆسەکەدا هەزار و 302 خێزان
لە رێگەی چەکی بانکییەوە هاوکاری وەربگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

