کاروان ئەنوەر: هێرشەئەلکترۆنییەکان بۆ میدیاکانى سنورى سلێمانییە
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-22
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان، سەبارەت بەو
هێرشەئەلکترۆنییانەى کە دەکرێتە سەر میدیاکان، رایگەیاند: بەهۆى هێرشەئەلکترۆنییەکانەوە، کارى میدیایى لە رێى سۆشیاڵ میدیاوە بۆ سلێمانى لەبار نییە، چونکە هێرشەئەلکترۆنییەکان بە
گشتى بۆ سەر میدیاکانى سنورى سلێمانییە.
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان، روونیکردەوە: بە دەستى ئەنقەست ئەو پەیج و ئەکاونت
و میدیایانەى بە شێوەیەکى گشتى لە سنورى سلێمانین بۆئەوەى دەنگیان نەچێتە شوێنەکانى
دیکە، هێرشی ئەلکترۆنییان دەکرێتەسەر، کە ئەمەش پێشێلکاریە بەرامبەر بە یاساى کارى
رۆژنامەوانى و یاساى بەدەستهێنانى زانیارى.
ئاماژەیبەوەشدا:
ئێمە کۆمەڵێک راسپاردەمان بەرزکردووەتەوە و لە دەزگاکانى راگەیاندنەوە داوامان
کردووە فەرمانگەى میدیا و زانیارى کە لایەنى حکومییە، پێویست دەکات بێتە سەرخەت،
بۆ ئەوەى بزانن بۆچى هەر میدیاکانى سلێمانى ئەو کێشەیەیان هەیە و چارەسەرێک بۆ ئەو
دۆخە بدۆزێتەوە و رێگرى لەو هێرشەئەلکترۆنییانە و کێشە ئەلکترۆنییانەى وەکو باند و هاک و کۆپى رایت بکرێت.
ئەوەشى خستەڕوو: بەهۆى هێرشەئەلکترۆنییەکانەوە،
کارى میدیایى لە رێى سۆشیاڵ میدیاوە بۆ سلێمانى لەبار نییە، چەندین میدیاى سنورەکە
لە ئێستا و رابردوودا هێرشیان ئەلکترۆنییان کراوەتە سەر و هەندێکیان لە ئەنجامى
ئەو هێرشانەوە ئەکاونت و پەیجەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا لەدەستداوە.
لەئێستادا
یەکێک لەو میدیایانەى کە هێرشى ئەلکترۆنی کراوەتە سەر میدیاى "خانم"ە،
کە دواى هێرشەئەلکترۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر پەیجەکەیان، لە ئەنجامدا پەیجەکەیان
لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک سڕایەوە و میدیاى "ئێستا" یەکێکى دیکەیە لەو میدیایانەى
هێرشى ئەلکترۆنى کراوەتەسەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

