بارودۆخی حه‌له‌ب ئاسایی ده‌بێته‌وه
جیهان 10:47 AM - 2025-12-23
شرق الاوسط
سوریا
له‌سه‌ر
راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای سوریا، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی حه‌له‌ب
راگیرا و چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتی سوریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئاماده‌ن كێشه‌كانیان
به لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هاوكات به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌وه
كه‌سێك كوژرا و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هێزه
ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولاش بریندار هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی
گشتیی سوپای سوریا فه‌رمانێكی ده‌ركرد بۆ وه‌ستاندنی به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، كه
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ هێرشه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ناوی لێنابوو
"فراكسیۆنه حكومه‌تی دیمه‌شق" راده‌گرن، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی
كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
ئاژانسی هه‌واڵیی
ره‌سمی سوریا "سانا" له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بڵاویكرده‌وه،
سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای سوریا، فه‌رمانی وه‌ستاندنی به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی سوریای ده‌ركردووه.
به‌شی راگه‌یاندن
و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریاش رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی
سوپای سوریا فه‌رمانی راگرتنی به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی "هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی"
ی له حه‌له‌ب ده‌ركردووه.
فه‌رمانده‌یی
گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه به‌یاننامه‌یه‌كی
بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان راسپاردووه كه واز له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
هێرشه‌كانی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بهێنن.
دوێنێ 22ی12ی2025
چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی كاتی سوریا هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود
و ئه‌شره‌فیه له شاری حه‌له‌ب و له‌و هێرشانه‌دا كه‌سێك كوژراو 17 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش
برینداربوون.
بۆ پاراستنی خه‌ڵكی
سڤیل و ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له حه‌له‌ب وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان
دایه‌وه و توانیان زۆربه‌ی هێرشه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
هاوكات ئیداره‌ی
خۆسه‌ری باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رپرسانی حكومه‌تی كاتی سوریای به‌ته‌واوی به‌رپرسیارێتی
ئه‌و هێرشانه زانی.
بۆ شه‌رمه‌زاركردنی
هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه، هه‌زاران كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری
باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتیوانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه
و به‌رخۆدانیان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
هه‌سه‌ده دا هاتووه: "هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌حه‌له‌ب، له ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌ی
گشتی خۆیان، ئهخین نوجان، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه نزیكه‌ی چوار مانگه گه‌ڕه‌كه‌كانی
شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له‌ژێر گه‌مارۆن، له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
به‌رگری حكومه‌تی كاتییه‌وه".
ئه‌و هێزانه ڕایانگه‌یاند:
"ئه‌م گه‌مارۆیه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كرده‌وه‌ی ئیستفزازی له‌لایه‌ن
ئه‌و چهكدرانهوه، به ئامانجی ڕاكێشانی ئێمه بۆ ناو پێكدادانی سه‌ربازی، كه
مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌م
كارانه هه‌وڵێكه بۆ پێشێلكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی
ناوخۆ و حكومه‌تی كاتی سوریا ئیمزاكراوه، له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانمان پابه‌ندن به‌كاركردن
بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و ئاشتی".
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی
ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب رایگه‌یاندوه، به‌رده‌وامن له كاركردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری
و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان".
ڕۆژی دووشه‌ممه
22ی12ی2025 چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی كاتی هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی شێخ
مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له‌شاری حه‌له‌ب، له‌و هێرشانه‌دا كه‌سێك كوژرا و 17 هاووڵاتیی
مه‌ده‌نیش له‌گه‌ڵ شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

