عەتا محەمەد: تا ئێستا هەزار و 268 ماڵ هاوكاری كراون
کوردستان 05:44 PM - 2025-12-23
PUKMEDIA
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت: تا ئێستا هەزار و 268 ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و هاوكاری كراون و بەردەوامین لە كارەكانمان، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی هاوكارییەكانیش دەڵێت: تا ئێستا ملیارێك و 700 ملیۆن دینار دابەشكراوە و هێشتا هاوكاری كردنی زیانی شوێنە بازرگانییەكان و ئۆتۆمبێل-یش دەستی پێنەكردووە.
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی یەك شەممە كۆمسیۆنەكە و بۆردی چاودێری كۆدەبنەوە و سەرجەم سكاڵای هاووڵاتیان كۆدەكەینەوە و وردبینی و پاكتاوی دەكەین و لە كۆمپیوتەردا تۆماری دەكەین، پاشان ریزبەندیی دەكەین و بڕیار لەسەر ئەو سكاڵایانە دەدەین كە بۆمان هاتووە، هەمان رۆژ بڕیار لەسەر چۆنێتی دابەشكردنی هاوكاری بەسەر خاوەن ئۆتۆمبێل و دووكاندارە زیانلێكەوتووەكاندا دەدەین.
راشیگەیاند: لەكۆی هەزار و 302 ماڵی زیانلێكەوتوو، هەزار و 268 ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و لەو 38 ماڵەی كە ماونەتەوە، چوار ماڵیان لەبەر ئەوەی لە شوێنی دیكەوە هاوكاری كراون، پارەكەیان بەخشیوەتەوە بە كۆمسیۆنەكە، ژمارەیەكی دیكەشیان لەدەوام یان لەنەخۆشخانەن و چەكەكانیان لە بانك بۆ هەڵدەگیرێت و دەتوانن لەوێ وەریبگرن.
عەتا محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ بەردەوامە لەكارەكانی، هاوكات بۆدری چاودێری، چاودێری كارەكان دەكات، وەك چۆن ئێمە شەفافانە لەبەردەم كەناڵەكانی راگەیاندن و چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە و داواكاری گشتی و دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەری خەڵكی چەمچەماڵدا، سەرجەم داهاتەكەمان راگەیاند و چۆنێتی خەرجكردنەكەیمان ئاشكراكرد، داوا لەو لایەنانەش دەكەم كە خۆیان هاوكاریان كۆكردووەتەوە، بڕەكەی و چۆنێتی خەرجكردنەكەی شەفافانە ئاشكرا بكەن، بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بزانن ئەوەی بۆ چەمچەماڵیان ناردووە چۆن دابەشكراوە.
هاوكات د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، كە وەك سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی هاوكارییەكان هەڵبژێردراوە رایگەیاند: تا ئێستا ملیارێك و 700 ملیۆن دینار دابەشكراوە و هێشتا هاوكاری كردنی زیانی شوێنە بازرگانییەكان و ئۆتۆمبێل-یش دەستی پێنەكردووە.
وتیشی: ئێمە سكاڵاكان پۆڵێن دەكەین، كە كۆمەڵێكمان بەدەست گەیشتووە، بەوپەڕی مرونییەتەوە مامەڵە لەگەڵ سكاڵاكان دەكەین، هاوكات هەڵسەنگاندنی تیمەكانیش لەسەر ئەو كاڵایانە دەكرێت كە پاشماوەیەكی لێ بەجێمابێت و بەڵگەكانیش لەسەر ئەو زیانانەیە كە زیانلێكەوتووان خۆیان خەمڵاندوویانە و لە قازانجی كەسی زیانلێكەوتووە.
ئەوەشی راگەیاند: زیانلێكەوتووان زۆرترین رێژەی هاوكارییان بۆ دابین دەكرێت كە بگونجێت لەگەڵ زیانەكانیان و ئەگەر هاوكارییەكان تەواوی زیانەكانیان پڕنەكاتەوە، بەشێكی باشی پڕدەكاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

