یەكێتی ئەوروپا هاوكاريی زیانلێكەوتوويی لافاوەكانی هەرێم و عیراق دەكات
کوردستان 04:33 PM - 2025-12-24
European Union in Iraq
لۆگۆی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق
یەكێتی ئەوروپا، هاوكاری مرۆیی پێشكەش بەو ناوچانەی عیراق و هەرێمی کوردستان دەكات كە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە و هاوكارییەكانیش بریتین لە 100 هەزار یۆرۆ، كەلوپەل و پێداویستی ناوماڵ، خۆراك و خزمەتگوزارییە سەرەتاییە تەندروستییەكان و ئاوی خواردنەوە.
دوای ئەو لافاوەی سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لەبەشێك لەناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دروستبوو، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بڕی 100 هەزار یۆرۆ وەكو بودجەی مرۆیی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو كەسانە دابین بكات كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.
یەكێتی ئەوروپا ئەم هاوكاریانە لەڕێگای مانگی سووری عیراق-ەوە دەگەیەنێتە زیانلێكەوتووان لەوانەش، كەلوپەل و پێداویستی ناوماڵ، دابینکردنی خۆراك، پێداویستی زستانە، هاوكاری نەختینەیی و خزمەتگوزاریی سەرەتایی تەندروستیی و ئاوی خواردنەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 16 هەزار كەس سوودمەند دەبن لەم هاوكارییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،لە ڕۆژانی 9 بۆ 12ی كانونی یەكەمی 2025، بارانی بەخوڕ بووەهۆی دروستبوونی لافاو لەچەند پارێزگایەكی عیراق و هەرێمی كوردستان، لەوانەش چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەولێرو نەینەوا كە بەهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و سەدان ماڵ و دوكان و دامەزراوەی گشتی زیانیان بەركەوت و زۆرێك لەخێزانەكان ناچاربوون ماڵەكانیان بەجێبهێڵن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

