کۆتا هەفتەی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە 9 شوێن بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:39 AM - 2025-12-25
PUKMEDIA
هەڵمەتی زاگرۆسانە بۆ چاندنی بەڕوو
هەڵمەتی زاگرۆسانە بۆ
سەوزکردنی کوردستان لەهەفتەی چوارەم و کۆتاییدایە و رۆژی هەینی هەڵمەتێکی فراوان لە
(زنجیرە چیاى بەرانان و بنارى بەمۆ و پیرەمەگرون و سەرگەڵو و بیارە و قەڵادزێ و سەیدسادق
و دۆڵى جافایەتى و پیرەمەگرون) بەڕێوەدەچێت.
هەڵمەتی زاگرۆسانە،
کەهەڵمەتێکی فراوانە بۆ رواندنی بەڕوو لە شاخەکانی کوردستان، ماوەی نزیکی مانگێکە
دەستیپێکردوەو ژمارەیەکی زۆر بەڕوو لە زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکی کوردستان
روێندراوە، کە رۆژی هەینی 26-12-2025 لەهەفتەی چوارەمی هەڵمەتەکەدا کە بەکۆتایی
هەڵمەتەکە هەژمار دەکرێت، لە 9 شوێنی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
1-سلێمانى – زنجیرە چیاى
بەرانان – نزیک ئەشکەوتى هەزارمێرد، 2-گەرمیان - بنارى بەمۆ – سەرتەکى بەمۆ، 3-پیرەمەگرون
– تەنگى تابین، 4-سەرگەڵو – چیاى گردەڵ، 5-بیارە – ملەى چنارە، 6-قەڵادزێ – گوندى
داودێ – قوتکى ئاڵان، 7-سەیدسادق – شاخى پشت گوندى بەرکەوران، 8-دۆڵى جافایەتى –
شاخى پیربایز، 9-پیرەمەگرون – گوندى قەرەچەتان – قوڵەڕەش.
ئامانجەکانی هەڵمەتی "زاگرۆسانە"
ئەم هەڵمەتە ژینگەییە چەندین ئامانجی سەرەکی
لەخۆ دەگرێت، کە سەرجەمیان لە پێناو داهاتوویەکی سەوزتردان:
• زیندووکردنەوەی سروشت و بەخشینی ژیان بە ژینگەی
زاگرۆس، بە شێوەیەک کە رۆژ لە دوای رۆژ رۆڵی زیندووکردنەوەی سروشت ببینین.
• هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ گرنگی پاراستن و
هێشتنەوەی دارستانەکانی زاگرۆس.
• بە کولتوورکردنی چاندن و کاری هەرەوەزی بۆ
پاراستنی ژینگە.
• زیندووکردنەوەی کولتووری ژینگەیی زاگرۆس نشینان
و بەردەوامیدان پێی.
• جێگیرکردنی فەرهەنگی پاراستنی دارستانەکانی
زاگرۆس وەک بەشێک لە کولتووری ژینگەپارێزی گەلانی زاگرۆس.
مێژووی "زاگرۆسانە":
• کلتووری چاندن لە چیای زاگرۆسدا زۆر کۆنە و ئەم
کلتوورە سەوزە وەک میراتێک بۆ نەوەکانی ئێستا ماوەتەوە. چالاکیی
"زاگرۆسانە" لەساڵى 2018ـەوە لەو ناوچانە دەکرێت کە چیای زاگرۆس پێیاندا
تێپەڕ دەبێت. لە هەموو ناوچەکانی زاگرۆس دەستیپێکردووە و ساڵانە لەم کاتانەدا لە
هەموو پارێزگاکانی دەوروبەری زاگرۆسەوە بە بانگهێشتی ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکان
و بەپێی کەشوهەوای زاگرۆس، دەست بە چاندنی بەڕوو و تۆوی درەختەکان دەکرێت.
• زاگرۆسانە بۆ یەکەمجار لە 2018/11/2 لە رۆژهەڵاتى کوردستان و باشورى کوردستان ئەنجامدراوە.
کاتی ئەنجامدانی "زاگرۆسانە":
هەموو ساڵێک لە وەرزی پاییزدا و دوای
دەستپێکردنی بارانبارینی پاییز، هەڵمەتی زاگرۆسانە دەستپێدەکات.
• ماوەی هەڵمەتەکە: بەگشتى نزیکەی 25 رۆژ
بەردەوام دەبێت، بەڵام چالاکییەکان بەپێی پێویست و لە کاتە گونجاوەکاندا درێژەیان
دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

