ژمارە 21ی نوێبوونەوە بڵاودەكرێتەوە
ی ن ک 11:42 AM - 2025-12-25
گۆڤاری نوێبوونەوە
ژمارە 21ی گۆڤاری نوێبوونەوە
نوێبوونەوە كەگۆڤارێكی سیاسی، كەلتوری دوومانگانەیە و مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات، ژمارە 21ی كەوتە بەردیدی خوێنەرانی.
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری نوێبوونەوە كە بریتییە لە ژمارە (21) كۆمەڵێك بابەتی گرنگی لەخۆگرتووە لەوانە:
وتاری سەرەتای ئەم ژمارەیە سەبارەت بە سلێمانییە، باس لەوە دەكات سلێمانی سەرەڕای ئەوەی مەڵبەندی خەبات و قوربانیدانە، هەمیشە بەرەو پێشەوە دەچێت و گەشە دەكات.
گفتوگۆی ئەم ژمارەیە لە كۆیەی حاجی قادرەوە سەرچاوەی گرتووە و رۆژنامەنووس هاوژین عەبدولواحید رووبەڕوو گفتوگۆیەكی هەمەلایەنەی لەگەڵ شاعیری یاخی و جیاواز مودریك ژاڵی كردووە. ژاڵی لەم گفتوگۆیەدا سەرەڕای ئەوەی یادەوەرییەكانی ساڵانی گەنجی بەسەر دەكاتەوە و باسی ئاشنایەكی لەگەڵ مەسعود محەمەد و سامی عەوداڵ و نووسەرانی تر و قۆناغەكانی شیعری خۆی و گەشەكردن و گۆڕانی شێوازی شیعرنووسینی دەكات.
دۆسێی ئەمجارەی نوێبوونەوە سەبارەت بە مافی مرۆڤە و سێ بابەتی لەخۆگرتووە:
یەكەم: رەوتی گۆڕانی چەمكی مافی مرۆڤ لە سەرەتاوە هەتا ئەم سەدەیە.
دووەم: مانا و ناوەڕۆكی مافی مرۆڤ" وتارێكی جێگری سەرنووسەرە و تیایدا دەڵێت.
سێیەم: پرسی ژن لە سایەی یاساكانی مافی مرۆڤدا.
هاوكات، ئەم ژمارەیەی نوێبوونەوە ئەم بابەتانەشی لەخۆگرتووە:
(كێشەی كورد كێشەی عەرەبیشە) لێكۆڵینەوەیەكی د. جەمال ئەتاسییە نووسەر و توێژەر نەوزاد عەلی ئەحمەد لە عەرەبییەوە كردوویەتی بەكوردی.
(ئیشكالیەتی رەهەندەكانی پەیوەندی نێوان كەلتور و شارستانیەت) لێكۆڵینەوەیەكی نووسەر و توێژەر كازم ئەحمەد سەدرەدینە باس لە كێشەی نێوان ئەو دوو زاراوەیە دەكات و بۆ بابەتەكەشی پشتی بەچەندین سەرچاوەی جۆراو جۆر بەستووە.
(رەگەز، ناسنامە و دابەشبوون، سێ وتار لەسەر كتێبی تێكشان-ی دانا رەئووف) خوێندنەوەیەكی وردی كوورش زارع رەمشتی، كارناسی واڵای ئەدەبی شانۆییە بۆ كتێبی تێكشكانی دانا رەئووف كە پشتی بە تیۆر و راوبۆچوونی زانایانی بواری شانۆ بەستووە.
(كورسیی جادوویی) كورتەچیرۆكێكی نووسەری گەورەی ئیتاڵی دینۆ بوتزاتی-یە.
(پەیكەرێك لە وشە) گۆشەیەكی سەر بەرگی پشتەوەی گۆڤارەكەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

