مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتینە لێکتێگەیشتن
جیهان 02:19 PM - 2025-12-25
PUKMEDIA
مەزڵوم عەبدى فەرماندەی گشتیی هەسەدە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و جەخت دەکاتەوە
کە دەبێت چارەسەر لە سوریا لامەرکەزی بێت.
مەزڵوم عەبدى فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە میانی
بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی راوێژکاری بۆ پشتیوانیی لیژنەی دانوستان لە
باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، باسی لە رێککەوتنەکەی 10ی ئازار کرد و رایگەیاند، سەبارەت
بە تێکەڵکردنەوەی هێزە سەربازییەکان بەپێی بەرژەوەندیی گشتی، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی
هاوبەش.
ئاماژەی بەوەشدا: پێمانوایە چارەسەر لە سوریا دەبێت
لامەرکەزی بێت و خەڵکی ناوچەکە خۆیان ئیدارەی ناوچەکانیان بدەن لە چوارچێوەی دەستووردا.
مەزڵوم عەبدى ئەوەشى خستەڕوو: پرسە دەستوورییەکان
کاتیان دەوێت، بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک هەموو سوریا بگرێتەوە، بەڵام لە بابەتە سەرەکییەکاندا
بۆچوونەکان لێک نزیکن.
سەبارەت بە دەروازەکان و سامانە سروشتییەکان، فەرماندەی
گشتیی هەسەدە ئاشکرای کرد، پێشکەوتن هەیە لە دروستکردنی دیدگایەکی هاوبەش بۆ دەروازە
و سنوورەکان و سامانە سروشتییەکانیش (نەوت و گاز) هی هەموو سورییەکانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

