یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
عیراق 10:27 AM - 2025-12-29
PUKMEDIA
ئامادەکارییەکان بۆ یەکەمین دانیشتنى خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سوێندی یاسایی ده‌خۆن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی12ی2025 یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی "عامر فایز" وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی ده‌ستوور، ده‌بێت له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پێویستی به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامانه كه "165 ده‌نگ" ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به‌ده‌ستبهێنێت و له‌م دانیشتنه‌شدا "329 ئه‌ندام" سوێندی یاسایی ده‌خۆن، كه 245 ئه‌ندامیان له ره‌گه‌زی نێرن و 84 ئه‌ندامیشیان له ره‌گه‌زی مێن.
له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، له‌سه‌ر ئاستی كاندیده‌كانی سه‌رتاسه‌ری عیراق زۆرترین ده‌نگ "رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك" و كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ده‌ستیهێنا، كه به كۆكردنه‌وه‌ی 96هه‌زار و 68ده‌نگ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عیراق بوو، هاوكات "رێبوار ته‌ها" كاندیدی سه‌ركه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوێنێ 28ی12ی2025 به‌ڕه‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد، بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌كورسییه‌كه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بڕیاره ئه‌مڕۆ 29ی12ی2025 "هه‌ڵۆ قادر" وه‌ك جێگره‌وه‌ی "رێبوار ته‌ها"، له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق-دا سوێندی یاسایی بخوات و به‌ڕه‌سمی ببێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه، سه‌رۆككۆماری عیراق رۆژی 16ی12ی2025 به‌پێی مادده‌ی 54 له ده‌ستووری عیراق داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، كه یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له رۆژی 29ی12ی2025 ئه‌نجامبدات و پێویستیشه به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه بكات، هه‌روه‌ها به‌پێی مادده‌ی 53 دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ئاشكرا ئه‌نجامده‌درێت و له رێگای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 11ی11ی2025، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، دواتریش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی راگه‌یاند و به‌پێی ئه‌نجامه‌كان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان توانی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زیاد بكات و 18 كورسی په‌رله‌مان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

