یەکەمین کۆبوونەوەى خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دەستیپێکرد
عیراق 01:58 PM - 2025-12-29
PUKMEDIA
ئەنجومەنى نوێنەران
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی كانونی یه‌كه‌می 2025، یه‌كه‌م دانیشتنی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتارێكی به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد، دواتر ناوی كاندیده براوه‌كان خوێندرایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی په‌سه‌ندی كردوه.
پاشان به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی ده‌رچوو په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز وه‌ك سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كرده‌وه.
پاشان یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می یاسادانان به‌ئاماده‌بوونی 292 كاندیدی ده‌رچوو له‌كۆی 329 كاندید، دهستیپێكردو دانیشتنه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر ئه‌ندامان، له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام، به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی سوێندی یاساییان خوارد.
لە ئێستادا موسەنا سامەرائی لە خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کشایەوەو سێ کاندید بە ناوەکانی، سالم عیساوی، هەیبەت حەلبوسی، عامر عەبدولجەبار، بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ماونەتەوەو بە دەنگدان سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
پاشان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن دەستیپێکرد و دوای دەنگدانی ئەندامان پرۆسەکە کۆتایی هات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد و پاشان هەیبەت حەلبوسی بەزۆرینەی رەها وەک سەرۆکی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

