پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پانتایی سیاسی بەغداد فراوانە و قۆرخ نەکراوە
کوردستان 11:39 AM - 2025-12-30
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە رێککەوتنەکانی
لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عیراق لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە و
هەوڵیداوە لەرێگەی رێککەوتنەکانییەوە زامنی مووچە و شایستەکانی خەڵک بکات، ئەندامێکی
فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: پانتایی سیاسی لە بەغداد
وەک پانتایی سیاسی لە هەولێر قۆرخ نەکراوە و هەموو لایەنەکان دەتوانن بەپێی هێز و
توانای خۆیان کار بۆ بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام هەندێک لایەن
تەنها بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەغداد دەبینێت، هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری شکستیان.
گەڕی سێیەمی دەنگدان بەڕێوە دەچێت
سروە
محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: دوای ئەوەی لە دوو خولی
رابردووی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هیچ کام لە
کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بە دەستبهێنن، چاوەڕواندەکرێت سەعات دووی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەڕی سێیەم بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: فراکسیۆنی یەکێتی بۆ
بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە و هەمیشە ووتومانە هەتا یەکێتی لە
بەغداد بەهێز بێت، باشتر دەتوانێت ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەستەبەربکرێت.
پۆستی سەرۆککۆمار مافی یەکێتییە
پەیوەست بە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی
پەرلەمانیش، سروە محەمەد رایگەیاند: یەکێتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
کاندیدی نەبوو، چونکە چاومان لە پۆستی سەرۆککۆمارە کە مافی خۆمانە، بەپێی ئەو
رێککەوتننانەی کراون، بەڵام یەکێتی بیروبۆچوونی خۆی هەیە لەمەڕ ئەو پرسانەی لە
بەغداد روودەدەن و ئازادە فراکسیۆنەکەی دەنگ بە کام کاندید دەدات بۆ یەکلایی
کردنەوەی پۆستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: چەند گرنگە لە بەغداد کورد
یەکدەنگ بێت، ئەوەندەش گرنگە لە هەرێمی کوردستان ناوماڵی خۆمان یەکبخەین، بۆیە
ناکرێت لە هەرێم سیاسەتێک پەیڕەو بکرێت و لە بەغداش بە ناوی پەرتەوازە بوونی
نێوماڵی کورد، سیاسەتێکی دیکە پەیڕەو بکرێت.
بە زۆرینەی رەها یەکلایی دەکرێتەوە
لە بارەی گەڕی سێیەمی دەنگدانیش پەرلەمانتارەکەی رایگەیاند: بۆ گەڕی سێیەمیش
پێویستە کاندیدی دەرچوو بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، 50+1 بهێنێت، واتە
166 پەرلەمانتار دەنگی پێبدەن، کە دەکاتە زۆرینەی رەها، ئەمەش لە دەستوردا
روونکراوەتەوە، کە بەبۆچوونی من لەم گەڕەدا ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.
وتیشی: سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە بەغداد هەمیشە لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە و هەموو ئەو
رێککەوتننانەی کە لەگەڵ لایەنە سیاسسییەکان لە بەغداد کردوویەتی لە پێناو
بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بووە و لایەنەکانی دیکەش دەتوانن وەک یەکێتی لە بەغداد
سیاسەت بکەن.
پانتایی سیاسی لە بەغداد جیاوازە لە پانتایی سیاسی لە هەولێر
لە
بارەی جیاوازی کاری سیاسی لە نێوان بەغداد و هەولێر، سروە محەمەد ئاماژەی بەوەکرد:
پانتایی سیاسی لە بەغداد زۆر جیاوازە لە پانتایی سیاسی لە هەولێر، چونکە لە بەغداد
هەموو لایەنەکان دەتوانن، ئەسپی خۆیان تاو بدەن و رێککەوتن بکەن،بەڵام ئەوەی لە
هەرێمی کوردستان دەبینرێت زۆر بەرتەسکترە و قۆرخکراوە
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقدا كە 306 پەرلەمانتار ئامادەبوون، هەیبەت حەلبوسی كاندیدی حزبی
تەقەدوم بە بەدەستهێنانی 208 دەنگ وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و
عەدنان فەیحان كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانیش بە بەدەستهێنانی 177 دەنگ
بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

