جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا
عیراق 06:23 PM - 2025-12-30
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە پشکی کوردە، یەکلایی کرایەوە و لەدوای
دەنگدانی فراکسیۆنی یەکێتی بە فەرهاد ئەتروشی، ناوبراو وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە
هەڵبژێردرا.
کەمێک پێش ئێستا، دەنگدانی نهێنی گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، کە تیایدا فەرهاد ئەمین سەلیم،
ناسراو بە فەرهاد ئەتروشی بە دەنگی 178 پەرلەمانتار توانی پۆستەکە بۆ ماوەی چوار
ساڵی داهاتوو وەربگرێت، لە بەرامبەریشدا رێبوار کەریم 104 دەنگی هێنا و نەیتوانی هەڵبژاردنەکە
لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەخولی یەكەم و دووەمى دەنگداندا،
هیچ كام لە رێبوار كەریم كاندیدی رەوتی هەڵوێست و شاخەوان عەبدوڵڵا كاندیدی پارتی
نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، كە پێویستە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەنگی زۆرینەی
رەها بهێنن، کە 166 دەنگە و نیوە +یەكی دەنگی ژمارەی پەرلەمانتارانە، بەڵام پاش
کشانەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا و کاندید بونی فەرهاد ئەتروشی لەگەڕی سێیەمی هەڵبژاردنەکەدا
توانرا ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە.
لە خولی یەکەمی دەنگداندا رێبوار کەریم 153 دەنگ
و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دەنگی بەدەستهێناوە و 21 دەنگيش پووچەڵ بوون، لە خولی دووەمدا،
رێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێناوە و 22 دەنگيش
پووچەڵ بوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كە 306 پەرلەمانتار ئامادەبوون، هەیبەت حەلبوسی كاندیدی
حزبی تەقەدوم بە بەدەستهێنانی 208 دەنگ وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و عەدنان
فەیحان كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانیش بە بەدەستهێنانی 177 دەنگ بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

