وتەبێژی ئیدارەی خۆسەر: رێککەوتنی 10ی ئادار لەرۆژانی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت
کوردستان 07:34 PM - 2026-01-02
ئاژانسەکان
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدەو ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا
وتەبێژێکی ئیدارەی
خۆسەر رایگەیاندووە: رێککەوتنی 10ی ئادار لە رۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت و وابڕیارە
ئەمریکاش سەرپەرشتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بکات.
مریەم ئیبراهیم
وتەبێژی وەفدی ئیدارەی خۆسەر بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق لە لێدوانێکدا
رایگەیاندووە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا دەچێتە دیمەشق و رێککەوتنی 10ی ئادار لە رۆژانی
داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی: هێزەکانی
سوریای دیموکرات پارێزگاری لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەن و سوپای
سوریا ناچنە ئەو ناوچانە.
ئەوەش دەڵێت: ئیدارەی خۆسەر پابەند دەبێت بە چارەسەری سیاسی و كاركردن بۆ سەرخستنی
رێككەوتنی 10ی ئادار، کەلەنێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی کراوە
لەلایەکی تریشەوە یاسر سلێمان وتەبێژی وەفدی ئیدارەی
خۆسەر بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق رایگەیاندووە: بڕیارە
لەچەند رۆژی داهاتوودا رێكەوتنی 10ی ئادار لەگەڵ دیمەشق بچێتە بواری جێبەجێكردن،
ئەمریكاش لەسەر داوای ئەحمەد شەرع ئامادەیە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە بكات.
لە رۆژی 10-3-2025 مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتی هەسەدەو ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كۆبوونەوەو رێككەوتنێكیان ئیمزا
كرد، کەتێیدا ئاگربەست لە تەواوی خاكی سووریا رادەگەیندرێت و گرەنتی مافی
سوورییەكان لە بەشداریكردنیان لەپڕۆسەی سیاسی دەكرێت، هەر بەپێی رێككەوتنەكە، كورد
پێكهاتەیەكی سەرەكی سووریایەو مافەكانی گرەنتی دەكرێت، هاوكات دامەزراوە مەدەنی و
سەربازییەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا تێكەڵی ئیدارەی دەوڵەتی سوریا دەكرێن،
لەوانە هێزەكانی هەسەدەو دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەو كێڵگە نەوتی و گازییەكان، لە خاڵێكی تریشدا هاتووە، بانگەوازی دابەشبوون و وتاری رق رەت
دەكرێتەوەو پێویستە هەموو لایەن پاڵپشتی لە دەوڵەتی سوریا بكەن لە كاتی هەر
هەڕەشەیەك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

