لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان: رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانیەوە دەكات
کوردستان 08:34 PM - 2026-01-03
راگەیاندنى لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
بیناى لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەبارەت بە راپۆرتێکى رێكخراوى "كۆمەڵەی بەرگری لە رۆژنامەنووسى"
پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ناوی سلێمانی هێناوە گوایە زۆرترین پێشێلكاریی
تێدا تۆماركراوە، لەکاتێکدا ئەم
رێكخراوە نوێنەریان لە كوردستاندا نییە، بۆیە ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
نیگەران بووین بەشێواندنی راستیەكان و وێناكردنی نێگەتیڤانەی ژینگەی میدیایی لە
كوردستاندا بە وەرگرتنی زانیاریی لە زاری كەسان و سەرچاوەی نەناسراوەوە، ئێمە ئێستا لەبەردەم بژاردەی
تۆماركردنی سكاڵای رەسمین لەدادگای تایبەت بە رۆژنامەنووسان.
دەقى پەیامەکە:
رێكخراوێك درۆ بەناوی سلێمانیەوە
دەكات
جمعية الدفاع عن الصحافة وكبوة حصان
رێكخراوێك بەناوی (كۆمەڵەی بەرگری
لە رۆژنامەنووسى) كە زاراوەی پێشێلكاریی نەناساندوە، لە راپۆرتێكدا ناوی سلێمانی
هێناوە گوایە زۆرترین پێشێلكاریی تێدا تۆماركراوە، لەكاتێكدا زاراوەی پێشێلكاریی
لای ئەم رێكخراوە رون و ئاشكرا نییە و بانگهێشتكردنی دادگا بە پێشێلكاریی داناوە،
سەرچاوەكانی ئەم ئامارەش نەوتراوە لەكوێوە وەرگیراون، چونكە ئەم رێكخراوە نوێنەریان لە كوردستاندا نییە، رەنگە بەشێوازی كۆپی پێست ئەم ژمارانەیان تۆماركردبێت.
بۆیە ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان نیگەران بووین
بەشێواندنی راستیەكان و وێناكردنی نێگەتیڤانەی ژینگەی میدیایی لە كوردستاندا بە وەرگرتنی
زانیاریی لەزاری كەسان و سەرچاوەی نەناسراوەوە، هاوكات دەتوانرا ئامارەكانی لیژنەی داكۆكی لە مافی رۆژنامەنووسان
وەربگیرایە یان پرسیارێكیان لە لقی سلێمانی سەندیكاكە بكردایە، بۆ ئەوەی نەكەونە
هەڵەی وا زەق و گومان لەسەر مەبەست و راستگۆیی رێكخراوەكەیان دروست نەبوایە.
ئێمە ئێستا لەبەردەم بژاردەی تۆماركردنی سكاڵای رەسمین لەدادگای تایبەت بە
رۆژنامەنووسان لە شاری سلێمانی و لە شاری بەغداد لەسەر رێكخراوەكە و
بەرێوەبەرانیان كە وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنەكانیان نادەنەوە، تا بزانین ئەم سەرسمەی
داویانە هۆكارەكەی چی بو.
لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
3/1/2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

