ئەنجوومەنی نوێنەران دووەم دانیشتنی خۆی ئەنجامدەدات
عیراق 10:41 AM - 2026-01-04
PUKMEDIA
خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق
بڕیارە سەعات 10ی سبەینێ دووشەممە 5ی 1ی 2026، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، دووەم دانیشتنی خۆی بۆ پەسندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ئەنجامبدات.
لەوبارەیەوە هەڵۆ جەباری، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەینێدا لیژنەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پێكبهێندرێت بۆ دروستكردنی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
راشیگەیاند: هەر لەكۆبوونەوەكەی سبەینێدا تەنها ئەو سێ بڕگەیە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت كە لەكارنامەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا خراوەنەتەڕوو.
بەپێی كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە لەلایەن بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنەكەوە دەرچووە و كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، راگەیەندراوە: سەرەتای دانیشتنەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستپێدەكات و دواتر دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت، پاشان لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پێكدەهێنرێت و بڕگەی كۆتاییش گفتوگۆی گشتی دەكرێت.
پاشنیوەڕۆی دوو شەممە 29ی كانونی یەكەمی 2025، یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، هەیبەت حەلبوسی بە 208 دەنگ بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا، هەروەها عەدنان فەیحان وەك جێگری یەكەم و د. فەرهاد ئەمین ئەلئەتروشی وەك جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژاردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

