عەتا محەمەد: قەرەبوکردنەوەی شۆفێرە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات
کوردستان 04:47 PM - 2026-01-05
PUKMEDIA
لیژنەی دابەشكردنی هاوكارییەكان
وابڕیارە پرۆسەی
دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ زیانەکانی چەمچەماڵ لەهەفتەی داهاتوەوە کۆتایی بێت و
لیژنەی سەرپەرشتیاریش ئاماژە بەوە دەکەن: پێشنیار دەکەین ئەو بڕە پارەیەی
دەمێنێتەوە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچەکە و رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی کارەساتی لەو شێوەیە بەکاربهێنرێت.
چەند پرۆژەیەک بۆ کێشەی کارەبا ئامادە کراوە
عەتا محەمەد
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە دەست بە قەرەبووکردنەوەی
ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان دەکرێت، کە 693 ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەدا زیانیان
بەرکەوتوە، چەند مەرجێکیشی هەیە و دەبێت سەرجەم بەڵگەنامەکانیان پێبێت.
وتیشی: هەفتەی
داهاتوو دەست بە درووستکردنی دوو خوێندنگەی 18 پۆلی دەکرێت لە چەمچەماڵ و تەکیە و
هاوکات وەزارەتی پەروەردەش بڕیاری دروستکردنی خوێندنگەی داوە، بەڵام هێشتا
شوێنەکەی دیارینەکراوە، لەهەوڵیشداین تاوەکو هەفتەی داهاتوو هەموو هاوکارییەکان
دابەش بکەین، هاوکات چەند پڕۆژەیەکیشمان ئامادەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی
کارەبا لە تەکییە.
رێگری لە دووبارەبونەوەی کارەساتی لەو جۆرە بکرێت
د.ئەحمەد
ئەنوەر، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، كە وەك سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی
هاوكارییەكان هەڵبژێردراوە رایگەیاند: ئێمە وەک لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان، ئامانجمان
چاودێری پرۆسەکە و دابەشکردنی هاوکارییەکانە و دەمانەوێت هیچ هاووڵاتییەک نەمابێت
کە زەرەرو زیانەکانی تۆمار نەکرابێت، راستە پرۆژەکە درێژەی کێشاوە، بەڵام بەهۆی
فراوانی سنورەکەوەیەو هیچ کارێکیش بێ کەموکورتی نابێت.
وتیشی: هاوکاری
زیانی ئۆتۆمبێل، بۆ بچوکترین زیان 100 هەزار دانراوەو دوای هاوکاریی زیانی
ئۆتۆمبێلیش کۆگا و شوێنە بازرگانییەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، چونکە پرۆسەکەمان
هاوکارییە نەک قەرەبوو، هیواداراین تا هەفتەی داهاتوو ئەوانەش دابەش بکرێن، دوای
دابەشکردنی هاوکارییەکانیش ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە پێشنیاری دەکەین بۆ حکومەت
کە بکرێتە پرۆژە بۆ ئەم ناوچەیە و هاوکات بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەم
کارەساتە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

