چالاکی بازرگانی لەدەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێم پەکی کەوت
کوردستان 09:47 PM - 2026-01-05
ئاژانسەکان
دەروازەی سنوری
ئەندامێکی پەرلەمانی
کوردستان رایگەیاندووە: فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکانی هەرێم لەلایەن بانکی
مەرکەزییەوە بە بلۆک کراو هەژمار دەکرێن و بەو هۆیەشەوە چالاکییە بازرگانییەکانی هەرێم پەکی
دەکەوێت و ئەوەش کاریگەری لەدابەزینی نرخی دینار دەکات.
رەوەز ئەحمەد شا ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا
حکومەتی عیراق بڕیاری جێبەجێکردنی هەردوو (سیستمی ئەسیکۆدا و هاوتاکردنی باجی
گومرگی) بۆ هەرێمی کوردستان دا و وادەکەشی تا ١/١/٢٠٢٦ درێژکردەوە، سەرباری ئەم هەڕەشە
جدییە و جگە لەجێبەجێنەکردنی سیستمەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ئامادەکاری و
پلانێکی جێگرەوەی نەبوو بۆ زامنی بەردەوامی کار و جوڵەی بازرگانی.
وتیشی: بەپێی بڕیارەکە،
چیتر فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکی مەرکەزی و
حکومەتی فیدراڵیەوە بە بلۆک کراو هەژمار دەکرێن و رێگە بەهیچ بازرگان و کۆمپانیایەک
نادرێت بۆ هیچ جۆرە جوڵەیەکی بازرگانی (نێودەوڵەتی/بانکی) ئەم دەروازانەی هەرێم بەکار
بێنێت.
ئەوەشی راگەیاند: جێبەجێکردنی ئەم
بڕیارەی حکومەتی عیراق بەدەر لەکاریگەری لەسەر بازرگانی و ئابووری هەرێمی کوردستان
هۆکارێکی سەرەکیشە لە دابەزینی بەهای دینار و ناجێگیری بەهاکەی بەهۆی زیادکردنی ڕێژەی
باج لەسەر بەشێکی زۆر لەکەلوپەلی هاوردە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

