ئەمڕۆ دابەشکردنى هاوکارى بەسەر زیانلێکەوتوانى ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵدا دەستپێدەکات
کوردستان 09:53 AM - 2026-01-07
PUKMEDIA
عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ى1ى2026 دەست بە دابەشکردنى هاوکارى
دەکرێت، بەسەر ئەو کەسانەى کە لە لافاوەکەى سنوورى چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی
بەرکەوت، عەتا
محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەوبارەیەوە
رایگەیاند: 694 ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەدا زیانیان بەرکەوتووە و هاوکارییان دەکرێت،
کە لە لایەن لیژنەى تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندن و پەسەند کردنى داواکارى هاوکاریەکە
ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ عەتا
محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ قۆناغێکى دیکەى بوژانەوە و خزمەتکردنى
چەمچەماڵ دەست پێدەکەین، کە ئەویش هاوکارى کردنى ئەو کەسانەى لە لافاوەکەدا زیان
بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتبوو، هاوکات کۆمسیۆنەکەمان لەسەر فەرمانى قوباد تاڵەبانى جێگرى
سەرۆک وەزیران پێکهاتوو، لەسەر داواکارى ئێمەش کە داوامانکرد بۆردێکى چاودێرى کردنى پڕۆسەکە
هەبێت و قوباد تاڵەبانیش پەسەندى کرد و بۆردێکى چاودێرى کە لە چەندین کەسایەتى و لایەنى جیاواز پێکهاتووە چاودێرى پڕۆسەکە دەکەن.
ئاماژەیبەوەشدا: بۆ نزیکەى 800 ئۆتۆمبێل داواکارى پێشکەشکرابوو هاوکارى بکرێن
و بە هۆى ئەوەى بەشێکیان مەرجەکانیان تێدانەبووە 694 ئۆتۆمبێل هاوکارى
دەکرێن، لیژنەى تایبەت پشکنینى بۆ ئۆتۆمبێلەکان کردووە و بڕیارى هاوکارى کردنى لێداوە.
روونیشیکردەوە: هاوکارییەکە لە 100 هەزار دینارى عیراقیەوە هەتا پانزە
ملیۆن دینارە، جیاوازى بڕى هاوکاریەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕ، شێوازى زیان، جۆر و
کوالێتى ئۆتۆمبێلەکە و تێکڕاى هاوکارییەکەى ئەمڕۆ نزیکەى یەک ملیار دینارە.
عەتا محەمەد
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ راشیگەیاند: دوای هاوکاریی
دابەشکردن بەسەر زیانلێکەوتوانی ئۆتۆمبێلیش زیانلێکەوتوانى کۆگا و شوێنە
بازرگانییەکان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، چونکە پڕۆسەکەمان هاوکارییە نەک قەرەبوو، هەروەها 700 خێزان کە دواى پشکنین و وردبینى بۆ سکاڵاکەیان لە لایەن لیژنەى تایبەتمەندەوە سکاڵاکەیان پەسەندکراوە و بڕیارى هاوکارى کردنیان دراوە، دوای
دابەشکردنی هاوکارییەکانیش ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە پێشنیاری دەکەین بۆ حکومەت
کە بکرێتە پڕۆژە بۆ ئەم ناوچەیە و هاوکات بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەم
کارەساتە.
رۆژى 22ى12ى2025 قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی
هاوکارییەکان بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵدا دەستپێکرد و
لەو قۆناغەدا هەزار و 302 خێزان کە زیان بە ماڵ و خانووەکانیان گەیشتبوو، لە رێگەی
چەکی بانکییەوە هاوکارییان وەرگرت.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژى سێشەممە 9ى12ى2025 لافاو لە
سنوورى قەزاى چەمچەماڵ روویدا و زیانێکى زۆرى ماددى و گیانى لێکەوتەوە و بەهۆیەوە
سەدان ماڵ ئاو چووە ناو ماڵەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

